سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق کرد
ئه‌مڕۆ مەسعوود بارزانی، له سه‌لاحه‌دین، پێشوازی له باڵوێزی تازه‌ی ئه‌ڵمانیا له عێراق و شاندێکی یاوه‌ری کرد.
بارزانی پێشوازی له باڵوێزی تازه‌ی ئه‌ڵمانیا فرانز جۆزیف کرێمپ کرد، باڵوێزی ئه‌ڵمانیا له عێراق سوپاسی بارزانی بۆ ڕه‌خساندنی دیداره‌که کرد و ستایشی بارزانی و هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و سه‌رکردایه‌تیکردنی شه‌ڕی تیرۆر کرد، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که وڵاته‌که‌ی ئاگاداری ئه‌و پێشێلکارییه ئه‌منی و سیاسی و ئابوورییه‌یه که ڕووبه‌ڕووی خه‌ڵکی کوردستان بوه‌ته‌وه و وێڕای ئاماژه‌دان به دۆستایه‌تی گه‌لی کوردستان و ئه‌ڵمانیا، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که کۆچبەرانی کورد له وڵاته‌که‌ی زۆر به باشی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڵمانیا پێکه‌وه به‌ستراون و هیوای ئه‌وه‌شی خواست که گه‌لی کوردستان قه‌یرانه‌کان به زوویی و به سه‌رکه‌وتوویی تێبپه‌ڕێنێت.
له به‌رانبه‌ردا بارزانی سوپاسی گه‌ل و حکوومه‌تی ئه‌ڵمانیای کرد که له شه‌ڕی تیرۆریستانی داعشدا پاڵپشتی هێزی پێشمه‌رگه بوونه و هاوکارییه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌ڵمانیا کاریگه‌یی باشی له هاوکێشه سه‌ربازییه‌کانی نێوان پێشمه‌رگه و تیرۆریستان‌دا هه‌بووه، بۆیه ڕاشیگه‌یاند که گه‌لی کوردستان گه‌لی ئه‌ڵمانیا به دۆستێکی نزیکی خۆی ده‌زانێت.
هه‌ر له‌م دیداره‌دا باس له شه‌ڕی تیرۆریستان و ئۆپڕاسیۆنی ئازادکردنی موسڵ کرا، بارزانی جه‌ختی له پێویستی ، بوونی ڕێککه‌وتنێکی سیاسی به‌ر له ئازادکردنی موسڵ له‌نێوان لایه‌نه‌کان کرده‌وه و، ئاماژه‌شی به پێکهاته‌ی دیموگرافی پارێزگای نه‌ینه‌وا دا و به پێویستی زانی که ماف و ئایینده‌ی پێکهاته‌کان به تایبه‌ت ئێزیدی و مه‌سیحییه‌کان له‌و پارێزگایه زامن بکرێت.
له به‌شێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا ڕۆشنایی خرایه سه‌ر مێژووی گه‌لی کوردستان له‌گه‌ڵ عێراق و ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی له ئه‌نجامی پێشێلکردنی شه‌راکه‌ت له لایه‌ن حکوومه‌ته‌کانی عێراقی به‌سه‌ر گه‌لی کوردستاندا هاتووه. هه‌روه‌ها باسیش له ئایینده‌ی گه‌لی کوردستان و عێراق و ڕێگه‌کانی کۆتایی هێنان به گرفت و قه‌یرانه‌کان کرا.