شەپۆلیکی نوێی ناڕەزایەتیی لە هەرێمی کوردستانی عێراق
هەرێمی کوردستانی عێراق سەرباری بڵاوبوونەوەی هەواڵی تایبەت بە دانوستانی لایەنە رامیاریەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئابوری و سیاسییەکانی ئەو هەرێمە، هەروا بەرەوڕووی ئاستەنگی ئابوری و سیاسییە.
هەرێمی کوردستانی عێراق لە ئوتی ڕابردوەوە بەڕەوڕووی ئاستەنگی سیاسی و بەدوای ئەویش دا دەسکورتی ئابورییە. بەتەواو بوونی ماوەی یاسایی سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی بەسەر هەرێمی کوردستانی عێراق لە 19ی ئوتی 2015، تاو نا تاوێک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر ڕەوشی شڵەژاوی ئابوری و سیاسی ئەو هەرێمە لە لایەن خەڵکەوە دەبیندرێ.
مان گرتن، خۆپێشاندان و دەرکردنی ڕاگەیێندراو لە شێوازەکانی ناڕەزایەتی جەماوەرن بە باری زاڵ بەسەر هەرێمی کوردستانی عێراق.چ
هەر لەم پەیوەندییە دا یەکێتی مامۆستایانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە دوای قسەکانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمەڕ پشوو درێژ بوونی مامۆستایان لە بەرامبەر وەداوکەوتنی موچەکانیان، رۆژی چوارشەممە بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک وتی ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ دابەشکردنی تەواوی موچەی مامۆستایان نەکەوێتە جووڵە تەواوی خوێندنەگان لە سەرەتای ساڵی تازەی خوێندن دا دادەخرێن.
عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆکی یەکتی مامۆستایانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە وتووێژێک دا لەگەڵ ڕاگەیاندنە خۆجێییەکان وێڕای هۆشداری دان بە بەپرسانی هەرێم، وتی ئەگەر موچەی مامۆستایان بە تەواوی دابەش نەکرێ، یەکێتی مامۆستایان دەتوانێ ببێتە هۆی دەست لە کار کێشانەوەی حکومەتی هەرێم.
هەینی شەویش زانکۆی سەلاحەدین،پۆلی تەکنیک و پزیشکیی هەولێر بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێکی هاوبەش، هەڕەشەی داخستنی زانکۆکانیان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
کورت هێنانی بودجە بە دابەزینی نرخی جیهانی نەوت و ناکۆکی سیاسی سێبەری خستۆتە سەر چارەسەرکردنی کێشە ئابورییەکانی هەرێم.
لە ساڵێک لەمەوبەرەوە ناڕەزایەتی جۆراوجۆر ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقی گرتۆتەوە. لە چەند حاڵەت دا ناڕەزایەتییەکان توندوتیژیان لێکەوتۆتەوە.
چەند ڕۆژ لەمەوپێش فازڵ بەشاڕەتی، نوێنەری کوردی پاڕلمانی عێراق بە باس کردنی ئەوەی کە پارتی دیموکڕاتی کوردستان بۆ رێک وپێک کردنی ڕەوشی هەرێمی کوردستانی عێراق نەرمی نواندوە وتی وتووێژەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێم لە چەند ڕۆژی داهاتوو دا بە ئامانجی دۆزینەوەی رێگەچارەی بنەڕەتی بۆنەهێشتنی کێشەکان دەست پێ دەکاتەوە.
چارەسەرکردنی گرفتە سیاسی و ئابورییەکانی کوردستانی عێراق بەندە بە هاوکاری و کۆدەنگی سیاسیی پارتە کوردستانییەکان.
سەرباری گشتداگربوونی سەرچاوەی گیروگرفتە ئابورییەکانی ئێستای هەرێم وەکو دابەزینی نرخی جیهانی نەوت، بەڵام ئەو شتەی کە هەرێمی کوردستانی گەیاندۆتە قۆناغی ناڕەزایەتی و مانگرتن هەڕەشە، شەڕ هەڵڵای سیاسی لایەنەکانە.
ئەو شەڕ و هەڵڵایە هەڵقوڵاوی مشت و مڕەکانی تایبت بە سەرۆکاتی هەرێمی کوردستانن.مەسعود بارزانی لە ئوتی ڕابردوەوە وەکو نوێنەری تەواوی پارتە کوردستانییەەکان لەسەر پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم دا نییە و تەنیا لە سەر داوای حیزبەکەی خۆی لەو پۆستە دا ماوەتەوە.
پارتی دیموکڕاتی کوردستانی عێراق بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی هەروە مکوڕە کە ناوبراو باشترین کەسە بۆ سەرۆکایەتی کردنی هەرێمی کوردستانی عێراق.
مکوڕ بوونی پارتی و وڵامی نای نەیاران دواجار بوو بە هۆی ئەوەی کە پارتی، نوێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕانی وەکو نەیاری سەرەکی مەسعود بارزانی لە حکومەتی هەرێم وەدەرنا و پێشی بە چالاکی یوسف محەممەد سادق وەک سەرۆکی پاڕڵمانی هەرێم گرت.
مشت و مڕی سیاسی لە هەرێمی کوردستانی عێراق زیاتر لە ساڵێکە پاڕڵمانی خۆجێی داخستوە.لەو هەلومەرجە دا تا کاتێک کە ناکۆکییە سیاسییەکان چارەسەر نەکرێن و پاڕلمان سەر لە نوێ چالاک نەکرێتەوە ناتوانین ئاسۆیەکی ڕوون بۆ کێشە و گرفتەکانی هەرێم مەزندە بکەین.
دورکەوتنەوە لە داسەپاندنی هێز و دەسەڵاتی حیزبی و گەڕانەوەی بۆ دەنگی خەڵک وەکو بنەڕەتیترین کۆڵەکەی دیموکڕاسیەت، خاڵی کۆتایی ناڕەزایەتی و مانگرتن و هەڕەشەکانە بۆ ڕووخاندنی حکومەتی هەرێم.