دوو پارتی ئیسلامیی کوردستانی ئێراق لەسەرووبەندی یەکگرتن دان
وتەبێژی پارتی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی ئێراق وتی کە دوو پارتی یەکگرتوو کۆمەڵی ئیسلامی ، قۆناخی چالاکیی هاوبەشیان تێپەڕاندووەو چوونەتە نێو قۆناغی یەکبوونەوە.
ڕێبوار محەممەد سەرلەئێوارەی دوێنێ چوارشەممە لەوتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر، بەڕاگەیاندنی ئەو بابەتە، وتی: دووپارتی کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی ئێراق، قۆناخی چالاکیی هاوبەشیان تێپەڕاندووەو دوو پارت لە فکری تێکەڵ بەیەکبوون لەچوارچێوەی پارتێکی ئیسلامی نوێدان.
ناوبراو وتی: هەر لەبەر ئەوەیە کە لیژنەیەکی شەش کەسی لە دوو پارتەکە خەریکی تاووتوێی ڕێکارەکانی تێکەڵاوبوونن.
پارتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی ئێراق لە پەرلەمانی کوردستان، دە کورسی و پارتی کۆمەڵی ئیسلامیش شەش کورسیی هەیە کە بە تێکەڵبوون و یەکبوونیان، ئەو دوو پارتە دەتوانن وەک چوارەمین پارتی سیاسی لە پەرلەمانی هەرێمدا بناسێندرێن.