مەسعود بارزانی: گەلی کوێت لای ئێمە پێگەی تایبەتی هەیە
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق پێشوازی لە غەسان ئەلزواوی باڵیۆزی دەوڵەتی کوێت لە عێراق و دوکتور عومەر ئەلکەندەری کونسووڵی گشتیی کوێت لە شاری هەولێر کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سەلاحەدین مەسعوود بارزانی ، لە دیدارەکەدا باڵیۆزی دەوڵەتی کوێت ستایشی ڕۆڵی بارزانی لە مێژووی عێراق و ناوچەکە و هەروەها هاوکاریی کردنی شەڕ بە دژی تیرۆریستان کرد.
لە وتەیەکدا سیاسەت و بۆچوونی وڵاتەکەی لەمەڕ پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە خستەڕوو و وێڕای دەڕبرینی سوپاس و پێزانینی بۆ گەلی کوردستان لە حەواندنەوەی سەدان هەزار ئاوارە ئامادەیی وڵاتەکەیشی نیشاندا کە هاوکاریی پزیشکی و خۆراک و پێداویستی تر پێشکەشی ئاوارەکان بکات.
لە بەرانبەردا سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق سوپاسی ئەمیر و حکوومەتی کوەیتی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە گەلی کوەیت پێگەی تایبەتی لای گەلی کوردستان هەیە و جەختیشی لە قووڵترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بیروڕا لەبارەی مەترسییەکانی کولتووری ئینکار و دیکتاتۆری و داگیرکاری ئاڵوگۆڕ کرا و باسیش لە ڕووبەڕوو بوونەوەی تیرۆر و ئامادەکارییەکان بۆ ئازادکردنی مووسڵ کرا.