یونسکۆ کوژرانی هەواڵنێرانی کوردستانی عێراقی شەرمەزار کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i248095-یونسکۆ_کوژرانی_هەواڵنێرانی_کوردستانی_عێراقی_شەرمەزار_کرد
رێکخراوی فێرکاریی ، زانستیی کەلتووریی رێکخراوی نەتەوەکان کوژرانی فیلم هەڵگری تەلەفیزیۆنی کوردستانی عێراق و هەواڵنێرێکی بێ لایەنی دیکەی لە شاری "دهۆک"ی ئەو هەریمەی بە توندیی شەرمەزار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 19, 2016 04:49 Asia/Tehran
  • یونسکۆ کوژرانی هەواڵنێرانی کوردستانی عێراقی شەرمەزار کرد

رێکخراوی فێرکاریی ، زانستیی کەلتووریی رێکخراوی نەتەوەکان کوژرانی فیلم هەڵگری تەلەفیزیۆنی کوردستانی عێراق و هەواڵنێرێکی بێ لایەنی دیکەی لە شاری "دهۆک"ی ئەو هەریمەی بە توندیی شەرمەزار کرد.

ئیرینا بوکووا ، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی فێرکاریی ، زانستیی و کەلتووریی رێکخراوی نەتەوەکان ، " یونێسکۆ " ، رۆژی پێنجشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک کوژرانی مستەفا سەعید ، فیلم هەڵگری تەلەفیزیۆنی کوردستانی عێراقی کە لە کاتی بڵاو کردنەوەی هەواڵی تێکهەڵچوونەکانی موسڵ کوژرای شەرمەزار کرد.

بوکووا مردنی ئەو هەواڵنێرەی بە پێشێل کرانی ئازمەندانەی بەرپرسایەتیی گشتیی سەبارەت بە رێزنان لە جێگە و شوێنی غەیری سەربازیی هەواڵنێرانی جەنگیی بە ئاراستەی کۆنوانسیۆنی ژێنێڤ زانی و جارێکی دیکە جەختی کردە سەر پیویستی پاراستنی گیانی دەست و پەیوەندییەکانی میدیا کە بە وتەی ناوبراو ئەرکی گواستنەوەی ئازادی زانیارییەکانیان لەسەر ئەستۆیە.

لە بەیاننامەی یونێسکۆ دا هەروەها راگەیەنراوە کە لە رۆژی 13 ی ئوتی رابردوو هەواڵنێرێکی بێ لایەنی دیکە بە ناوی ویداد حوسێنعەلی لە رووداوێک دا کە وەک کوشتنی بە ئانقەست بوو لە شاری دهۆکی کوردستانی عێراق گیانی خۆی لە دەست داوە و لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە هۆکارەکانی مردنی ناوبراو بەردەوامە.

یونێسکۆ بە ئاراستەی بڕیارنامەی 29 ی ئەو رێکخراوەیەی کە لە کۆنفرانسی گشتیی ساڵی 1997 لە لایەن هەموو ئەندامانی رێکخراوی نەتەوەکانەوە پەسەند کراوە ، ئەرکمەندە بە دەرکردنی بەیاننامە کوژرانی رۆژنامە نووسان و کاربەدەستانی میدیا لە کاتی ئەنجام دانی ئەرکەکانیان شەرمەزار بکات.[

لەسەر ئەو بەیاننامەیە ، ناوی ئەو رۆژنامە نووسانەی کوژراون لە لیستێکی تایبەت دا بە مەبەستی رێزنان لە ئەوان تۆمار دەکرێ.

بە پێی ئامارەکانی یونسێکۆ لە ساڵی 2015 ، بە گشتیی 110 رۆژنامەنووس و پێشکەشکاری بەرنامە تەلەفیزیۆنیی و رادیۆییەکان لە جیهان گیانی خۆیان لە کاتی ئەنجام دانی کارەکەیان لە دەست داوە.