هاوکاریی هاوبەشی تاران، دەمشق و مۆسکۆ لەدژ تیرۆر
وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، وتی: هاوکاریی ئێران، سووریا، و ڕووسیا لەدژ تیرۆریزمی تەکفیریی بەشێوەیەکی بەرچاو خەریکە جێ بەجێ دەکرێ.
بە پێی ڕاپۆری ئەمڕۆ چوارشەمەی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا) ؛ کەیوان خەسرەوی وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە وتووێژێکدا لەبارەی هاوکاریی ئێران و ڕووسیا لە بەرەوڕووبوونەوەی گرووپە ڕەشەکوژەکان لە سووریا، وتی: هاوکاریی ئێران، ڕووسیا و سووریاو بەرەی خۆڕاگریی لەدژ ڕەوتی تیرۆریستیی تەکفیریی لە سووریا ماوەیەکە دەس پێ بووە.
خەسرەوی، وتی: لە دەسپێکی ئەو هاوکارییانە، دانیشتن، دیدار و هاتووچۆی جۆراوجۆر لەنێوان وڵاتانی ئەندامی ئەو هاوکارییە لەئاستی باڵای سیاسی، ئاسایشی و فەرماندەرانی سەربازی ئەنجامی گرتووە.
وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، هەروەها وتی: لەو هاوکارییەدا، گرینگی دەدرێ بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی ئێران، ڕووسیا وسووریا.