حکومەتی هەرێم لەسەر دادگایی کردنی نەوشیروان مستەفا هاتە دەنگ
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i248488-حکومەتی_هەرێم_لەسەر_دادگایی_کردنی_نەوشیروان_مستەفا_هاتە_دەنگ
سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عیراق لەسەر دۆسییەکەی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هاتە دەنگ و ڕایگەیاند دۆسیەکە لە دادگادایەو ئەوان خۆیان مامەڵەی لەگەڵ دەکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 21, 2016 08:49 Asia/Tehran
  • حکومەتی هەرێم لەسەر دادگایی کردنی نەوشیروان مستەفا هاتە دەنگ

سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عیراق لەسەر دۆسییەکەی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هاتە دەنگ و ڕایگەیاند دۆسیەکە لە دادگادایەو ئەوان خۆیان مامەڵەی لەگەڵ دەکەن.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕادیۆی نەوا سەبارەت بە دۆسییەی دادگاییکردنی نەوشیروان مستەفا، سەفین دزەیی وتی "ئەو بابەتە قسە زۆر هەڵدەگرێت و دەکەوێتە چوارچێوەی یاساوە، بۆیە ئەگەر پێش روداوەکان بکەوین شتێکی رەوا نییە، دۆسیەکە لە دادگادایەو ئەوان خۆیان مامەڵەی لەگەڵ دەکەن".

هەروەها وتیشی "بابەتەکان وەک کەیسێک کە لەسەر نەوشیروان مستەفا هاتە کایەوە کۆمەڵێک بابەتی هەستیارن، ئەوەیان دەبێت دادگا بڕیاری لەسەر بدات ئەویش بەپشت بەستن بەو بەڵگانەی لەبەردەمیدایەو بەدواداچونی بۆ بکات یاخود کەیسەکە دابخات، ناتوانم لەوە زیاتر بڵێم، چونکە دۆسیەکە لە دادگادایەو ناتوانم پێش روداوەکان بکەوم".

هەروەها ڕاشیگەیاند: من رای خۆمم وتووە چ بە بەرەو پێشبردنی دۆسیەکە یاخود بە داخستنی، بەوەی بابەتێکی یاساییە پێویستە لە دادگا یەکلایی بکرێتەوە ئەوەش بڕیاری خۆیانە