هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگە لە گەڵ وەزارەتی بەرگری ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i248500-هاوکاری_هێزەکانی_پێشمەرگە_لە_گەڵ_وەزارەتی_بەرگری_ئێراق
سەرۆکی فڕاکسیونی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی ئێراق وتی : هێزەکانی پێشمەرگەی ناوچەی کوردستان هاوکاری باشیان لە گەڵ وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە بووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 21, 2016 09:27 Asia/Tehran
  •   هاوکاری   هێزەکانی  پێشمەرگە  لە  گەڵ  وەزارەتی  بەرگری  ئێراق

سەرۆکی فڕاکسیونی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی ئێراق وتی : هێزەکانی پێشمەرگەی ناوچەی کوردستان هاوکاری باشیان لە گەڵ وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە بووە .

  خوسرو  گۆڕان  سەرۆکی  فڕاکسیونی  پارتی  دیموکراتی  کوردستان   لە  پەرلەمانی  ئێراق  لە  وتووێژ  لە  گەڵ  کاناڵی  تەلەفیزیونی  ئەلحەدەس  وێڕای  ئاماژە  بە  ئوپراسیونی  هێزەکانی  پێشمەرگە  دژی    بنکەکانی  تاقمۆکەی  تێرۆریستی  داعش  وتی  ئەو  هێزانە  بە  هاوکاری  وەزارەتی  بەرگری  ئێراق  لە  دوو  ساڵی  ڕابردوودا   ڕۆڵێکی  دیاریکەریان  لە  ڕێبازی  خەبات  بە  دژی  تێرۆریستەکانی  داعش لە  ئێراق  بووە  . 

ئەو  بەرپرسە  کوردە و ێڕای  ئاماژە  بە    دەوری   هێزەکانی  پێشمەرگە  لە  ئوپراسیونی  ڕزگاریکرانی  مووسڵ  ناوەندی  پارێزگای  نەینەوا  وتی  وەدەرنانی   ئەندامانی  داعش  لە  مووسڵ  پرسێکی  زۆر  گرینک  بۆ  هەموو  ئێراقیەکان   بۆ  وێنە  کوردەکانە  هەر  بەو  بۆنەوە  هێزەکانی  پێشمەرگە    هاوکاری  نزیکیان  لە  گەڵ  هێزەکانی  ئەرتەش  لەو    ئوپراسیونەدا  هەیە    لە  هەمان  حاڵدا  سەرۆکی  کۆمیسیئونی   ئاسایشی   ئەنجومەنی   پارێزگاری  ئەلئەنبار   ڕۆژی  شەمە  ڕایگەیاند  هێزە  ئێراقیەکان  دەیان  کەس  لە  ئەندامانی   سەر  بە  تاقمی  تەکفیری  داعش  لە  ناوچەی  جزیرە  ئەلخالدیە  لە  پارێزگای  ڕۆژئاوایی   ئەنباریان  گەمارۆ  داوە . 

ڕاجح  ئەلعیساوی  هەروەها  ڕزگاری  دوورگەی    ئەلخالدیە  جگە  لە  بەشگەلێکی   لە  چنگی    تاقمی  تێرۆریستی  داعش  ڕایگەیاند  و وتی   هێزە  ئێراقیەکان  هەروەها  خەریکی  بەرەوپێشچوون  بەرەو   ڕۆژئاوای   ئەو  وڵاتە  بۆ  بنبڕ  کردنی  تێرۆریستانە