بارزانی: بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە شەڕی دژ بە داعش دژوارترە
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق ، وتی: بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی لەشەڕی دژ بە داعش دژوارترە.
بە پێی ڕاپۆری دوێنێ دووشەممەی کەناڵی سومرییە نیوزی ئێراق، مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەدیدار لەگەڵ شاندێکی سەندیکای مامۆستایانی ئەو ناوچەیە بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە گرفتەکانی ئێستای ئێراقە، وتی: کوردستان شێلگیرانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بنبڕکردنی هەوڵ دەدا.
بارزانی هەروەها وێڕای سوپاس وێژی لە دەوری مامۆستایان لە هەرێمی کوردستاندا لەبواری پەروەردەو بارهێنانی منداڵان ، وتی: ناوچەی کوردستان بەرەوڕووی قەیرانێکی دژواری ئابوورییە بەجۆرێک کە لە سیپتەمبەری ڕابردووەوە نەیتوانی مووچەی دواکەوتووی فەرمانبەرەکانی بدا.
دابەزینی نرخی نەوت، ناکۆکی نێوان بەغداو هەولێر سەبارەت بە بوودجە، شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش و نیشتەجێ کرانی زیاتر لە یەک و نیو ملوێن ئاوارەو پەناخواز، کێشەو گرفتەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراقی پەرەپێداوە.