گه‌شتی دیپلۆماسی بارزانی بۆ تورکیا و ئه‌ورووپا
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ئه‌مڕۆ گه‌شتێکی دیپلۆماسی ده‌ست پێ ده‌کات بۆ وڵاتی تورکیا و دواتریش ده‌چێته چه‌ند وڵاتی ئه‌ورووپایی.
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ئه‌مڕۆ گه‌شتێکی دیپلۆماسی ده‌ست پێ ده‌کات بۆ وڵاتی تورکیا و دواتریش ده‌چێته چه‌ند وڵاتی ئه‌ورووپایی. به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، بڕیاره ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه2 ی خه‌رمانان مه‌سعوود بارزانى به سه‌ردانێک به‌ره‌و تورکیا و ئه‌وروپا به‌ڕێ بکه‌وێت.ماڵپه‌ره کوردییه‌کانی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌م سه‌فه‌ره نووسیان که بڕیار وایه بارزانی له‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ تورکیا چاوی به به‌رپرسانى باڵاى ئه‌و وڵاته له سه‌روویانه‌وه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمارى تورکیا و بینالی یه‌ڵدرم سه‌رۆک وه‌زیرانى تورکیا بکه‌وێت. ئه‌مه له حاڵێکدایه که هه‌واڵه‌کان باس له هاتنی هاوکاتی جۆبایدن جێگری سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بۆ ئه‌نقه‌ره ده‌که‌ن و ئاماژه به‌وه‌کراوه که ڕه‌نگه بارزانی و بایدن له تورکیا دیداریان ببێت.