کاردانەوەی عەبادی بەرامبەر هەڵوێستی بارزانی سەبارەت بە موسڵ پاش داعش
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i249058-کاردانەوەی_عەبادی_بەرامبەر_هەڵوێستی_بارزانی_سەبارەت_بە_موسڵ_پاش_داعش
سەرۆک وەزیرانی ئێراق چەند ڕۆژ لەوەپێش هەڵوێست گرتنی مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە سەبارەت بە داهاتووی سیاسی موسڵ، وتی: لەوبارەوە دەبێ یاسا سەروەر بێ ، نەک زۆرەملێ ، چونکە لە موسڵ هەموو چین و توێژەکان بریتی لە ؛ عەرەب، کورد، تورکمان، ئێزدی، مەسیحی، شەبەک، شیعەو سوننە، مافیان هەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 24, 2016 04:41 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی عەبادی بەرامبەر هەڵوێستی بارزانی سەبارەت بە موسڵ پاش داعش

سەرۆک وەزیرانی ئێراق چەند ڕۆژ لەوەپێش هەڵوێست گرتنی مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە سەبارەت بە داهاتووی سیاسی موسڵ، وتی: لەوبارەوە دەبێ یاسا سەروەر بێ ، نەک زۆرەملێ ، چونکە لە موسڵ هەموو چین و توێژەکان بریتی لە ؛ عەرەب، کورد، تورکمان، ئێزدی، مەسیحی، شەبەک، شیعەو سوننە، مافیان هەیە.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق دوێنێ ئێوارە لە پرێس کۆنفرانسێک لە بەغدا بەئاماژە بەوەی کە پارێزگای نەینەوا، یەکپارچە دەمێنێتەوە، پێی داگرت؛ مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق ئەو دڵنیاییەی داوە کە لەهەوڵی پەرەپێدانی دەسەڵات نییە.

بەرلەوەش، مەسعود بارزانی وتبووی؛ بەر لە دەسپێبوونی دواقۆناخ، هەڵمەتی ڕزگارکرانی موسڵ لە چنگ داگیرکەرانی داعش، ڕێککەوتنی سیاسی سەبارەت بە ئیدارەی موسڵ پاش داعش پێویستە هەتا قەیران سەرهەڵنەدات.

ئەو هەڵوێست گرتنەی بارزانی، نیگەرانی لەمەڕ ئامادەبوونی هێزی پێشمەرگە لە موسڵ و ئیدارەکرانی لەلایەن ئەو هێزەوە، پەرەپێدابوو. جیا لەوەش، هەڵوێست گرتنی بارزانی بووەهۆ هەتا پرسی گەشەپێدانی دەسەڵات لەلایەن کوردەکانەوە لە بیروزەینی خەڵکی ئێراقدا سەربگرێ.

ئەزموونی ڕزگارکرانی شاری شنگال و پێداگریی کوردەکان لەسەر بەڕێوەبردنی کاروباری ئەو شارەی پارێزگای نەینەوا، ڕەشبینی بەرامبەر مەسعوود بارزانی بەهێزکردبوو.

هەولێر، سلێمانی و دەهۆک سێ پارێزگای کوردنشینن کە ناوچەی کوردستانی ئێراق پێک دێنن.

پارێزگای کەرکوک لە باشووری هەولێر لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکانی نێوان کوردستانی ئێراق و بەغدا لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبرانیەتی.

هەرێمی کوردستانی ئێراق بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە کەرکوک بەشێکە لەو هەرێمە.

پارێزگای نەینەواش لەڕۆژاوای پارێزگای هەولێر هەڵکەوتووەو وەک کەرکوک، داڕشتێکی حەشیمەتی هاوشێوەی لە کورد، عەرەب، مەسیحی و تورکمان هەیە.

بەپێی بڕگەی ماددەی ١٤٠ی یاسای بنەڕەتیی ئێراق، سەرژمێری و بەڕێوەچوونی کۆپرسی، دۆخی ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان دیاری دەکات. جگە لە کەرکوک، چەند ناوچەی پارێزگای نەینەوا و دیالە لە وێنەی ناوچە ناکۆکی لەسەرەکانی نێوان هەولێر وبەغدایە.

بەهۆی گیروگرفتەکانی ئێستا و ڕابردووش، کۆپرسی لەسەر دیاریکرانی ڕەوشی ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان ئەنجامی نەگرتووە.

پەلاماری داعش بۆسەر باکووری ئێراق و ئامادەبوونی هێزی پێشمەرگە لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان بەئامانجی بەرەنگاربوونەوەی داعش، بووە هۆی مانەوەیان لەو ناوچانە.

مەسعوود بارزانی پاش داگیرکرانی هەندێ شاری باکووری ئێراق بۆ وێنە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان لەلایەن داعشەوە، وتبووی؛ ماددەی١٤٠ی یاسای بنەڕەتی پاش ئەوەی هێزی پێشمەرگە گەیشتە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان و پاش ئەوەی سەربازانی سوپای ئێراق ئەو ناوچانەیان جێهێشت و چوونەدەر، بەکردەوە جێ بەجێ کراوە.

ئەو قسانەی بارزانی بەپێچەوانەی مەنتقە یاساییەکەی حەیدەر عەبادی بوو کە ڕۆژی سێ شەممە باسی کرد و ڕەفتاری ڕابردووی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی ئێراق ، بیرهێنەرەوەی مەنتقی زۆرە.

ناجێگیر و لەرزۆک بوونی واری گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئێراق، ئەو دەرفەتەی لە بەرپرسانی کوردستانی ئەو وڵاتە سەندووە هەتا بتوانن بەشێوەی یەکلایەنە ئامانجەکانیان بەرەوپێش ببەن.

نەیارەتی دانیشتووانی ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان بە پەیوەست بوون بە ناوچەی کوردستانی ئێراق و نەیارەتی گرووپ ولایەنە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ جم و جۆڵی سیاسی کوردەکان، بووەتە هۆ تاکوو مەسعوود بارزانی ، حەیدەر عەبادی دڵنیا بکاتەوە، لەبری شەڕ لەگەڵ داعش لەهەوڵی پەرەپێدانی دەسەڵات نییە.

هەر کردەیەک لەچوارچێوەی بنەماکانی یاسای بنەڕەتیی ئێراق ، کارتێکەر دەبێ و گرینگی دان بە مەنتقی یاسا، ئەو وڵاتە بەرەو ئێراقێکی ئاوەدان و گەشەکردوو دەبا.