دیداری سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق
سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق یەکڕا کۆبوونەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی پرێس تی وی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ئێوارەی سێ شەممە لە ئانکارا لەسەر داخستنی خوێندنگەکانی فەتحوڵڵا گولەن لەو هەرێمە رێککەوتن.
مەسعود بارزانی لەو دیدارە دا وتی پشتیوانی دەکا لە دەوڵەتی تورکیا لەهەمبەر ئەنجامدەرانی کودەتا بێ ئاکامەکەی 15ی ژوئیەی ڕابردووی ئەو وڵاتە.
بە گوێرەی ڕاگەیاندنەکانی نوسینگەی سەرۆک کۆماری تورکیا بەرەنگاربوونەوەی گروپی تیرۆریستی داعش و هەروەها پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پەکەکە لە تەوەرەکانی دیکەی وتووێژی ئەردۆغان و بارزانی بوو.
بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە بارزانی بڕیارە لەو سەردانە دا بێجگە لە ئەردۆغان لەگەڵ ئیسماعیل قارەمان سەرۆکی پاڕڵمان و بیناڵی ییڵدرم یەرۆک وەزیران و مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوە و هاکان فیدان سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا دیدار و وتووێژ بکات.سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە فڕۆکەخانەی ئانکارا لە لایەن فەرەیدون سینیرلی ئۆغڵو جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا پێشوازی لێکرا.
مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق رۆژی سێ شەممە بە ئامانجی سەردانێکی دوو ڕۆژە گەیشتە ئانکارای پێتەختی تورکیا.