خۆشرو: هەڕەشەی کەڵک وەرگرتن لە چەکی ناڤۆکی نەمێنێ
باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان، خوازیاری سڕانەوەی واتای کەڵک وەرگرتن و یان هەڕەشەی کەڵک وەرگرتن لە چەکە ناڤۆکییەکان لە دوکتورینە سەربازییە نێودەوڵەتییەکان بوو.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا؛ غولامعەلی خۆشڕو باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لەڕێکخراوی نەتەوەکان دوێنێ سێ شەممە لە دانیشتنی ئازادی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوە کە بۆ باس لەسەر پرسی چەکداماڵینی ناڤۆکی بەڕێوە چوو، بە نوێنەرایەتی لە بزووتنەوە بێلایەنەکان پێی داگرت لەسەر نیگەرانی ئەو بزووتنەوە لەمەڕ هەبوونی چەکی کۆکوژ و بەتایبەت چەکە ناڤۆکییەکان.
خۆشڕو وتی کە، دەس ڕاگەیشتنی گرووپە ڕەشەکوژەکان بە چەکە ناڤۆکییەکان، مەترسییەک لەدژ مرۆڤایەتییە کە بەرەنگاربوونەوەی، پێویستی بە داکۆکی هەموو وڵاتان هەیە.
باڵوێزی ئێران لەڕێکخراوی نەتەوەکان وێڕای پێشوازی لە ڕێککەوتنی وڵاتانی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ پێش گرتن بە دەسڕاگەیشتنی گرووپە تیرۆریستیەیکان بە چەکی کۆکوژ لەچوارچێوەی ىڕیارنامەی کۆگەی گشتی، پێی داگرت؛ بڕیارنامەو کردەکانی ئەنجومەنی ئاسایش نابێ تەگەرە بخاتەبەردەم بنەماکانی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوەکان و پەیمانە چەند قۆڵییە نێودەوڵەتییەکان لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی چەکە کۆکوژەکان.
خۆشڕو، لەناوبرانی بەتەواوەتی گشت چەکە ناڤۆکییەکانی بە باشترین شێوازی دەستەبەری دوور مانەوە لە مەترسیی ئەو چەکە مەرگ هێنانە، ناوبردو وتی: بزووتنەوە بێلایەنەکان پێشوازی دەکا لە هاتنەدی ناوچەی پاک لە چەکی ناڤۆکی لەسەرانسەری جیهان دا.