حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی حکوومەتی ئیتاڵیا دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i249220-حکوومەتی_هەرێمی_کوردستان_پرسەنامەیەک_ئاراستەی_حکوومەتی_ئیتاڵیا_دەکات
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی روودانی بوومەلەرزەیەکی بەهێزەوە، پرسەنامەیەک ئاراستەی گەل و حکوومەتی ئیتاڵیا دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 24, 2016 13:10 Asia/Tehran
  • حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی حکوومەتی ئیتاڵیا دەکات

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی روودانی بوومەلەرزەیەکی بەهێزەوە، پرسەنامەیەک ئاراستەی گەل و حکوومەتی ئیتاڵیا دەکات.

فەلاح مەستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی ئیراق لە تویتێکدا لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، رایگەیاندووە، کە هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارانی بوومەلەرزەکە دەخوازێت. فەلاح مستەفا لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە بە ناوی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکار و بنەماڵەی قوربانییانی بوومەلەرزەکە دەکات. 

بومەلەرزەیەک بە پلەی شەش ریشتەر بەیانی ئەمڕۆ ئیتالیای هاند و 38 کوژراوی لێکەوتوە. ئەم بومەلەرزەیە لە نێوان دوو پارێزگای "ئومبیریا" و "لاتسیۆ" لە ئیتالیا ڕووی دا. 

هەرێمی کوردستانی عێراق و ئیتاڵیا پەیوەندییەکی دۆستانەیان هەیە. ئیتاڵیا لە سەرەتای هێرشی رێکخراوی توندڕەوی داعشـەوە بۆ سەر هەرێمی  کوردستانی عێراق ، بە ناردنی چەک و کەلوپەلی سەربازی و مەشقکردن بە هێزەکانی پێشمەرگە، هاوکاریی هەرێمی کوردستان  دەکات.