دوو خۆکوژی داعش لە کەمپی ئاوارەکانی مەخموور کوژران
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i249477-دوو_خۆکوژی_داعش_لە_کەمپی_ئاوارەکانی_مەخموور_کوژران
دوو چەکداری ڕێکخراوی توندڕەوی داعش، دزەیان کردووەتە سنووری مەخموور و خۆیان گەیاندووەتە کەمپی ئاوارەکانی مەخموور، دواتریش یەکێکیان خۆی تەقاندووەتەوە و ئەوەی دیکەش کوژراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 26, 2016 09:52 Asia/Tehran
  • دوو خۆکوژی داعش لە کەمپی ئاوارەکانی مەخموور کوژران

دوو چەکداری ڕێکخراوی توندڕەوی داعش، دزەیان کردووەتە سنووری مەخموور و خۆیان گەیاندووەتە کەمپی ئاوارەکانی مەخموور، دواتریش یەکێکیان خۆی تەقاندووەتەوە و ئەوەی دیکەش کوژراوە.

پۆلات بۆزان، لە پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەمپی ئاوارەکانی مەخموور، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 26\8\2016، دوو چەکداری داعش بە مەبەستی زیانگەیاندن بە دانیشتووانی نێو کەمپی مەخموور، خۆیان گەیاندووەتە کەمپەکە. ڕوونیشی کردەوە کە ئەو چەکدارانەی داعش نەیانتوانیوە خۆیان بگەیەننە ناو کەمپەکە، بەڵام لە تەنیشت کەمپەکە چەند ماڵێک هەن، بەو هۆیەوە یەکێک لە چەکدارەکان لە تەنیشت کەمپەکە خۆی تەقاندووەتەوە و بەهۆیەوە پاسەوانێکی کەمپەکەش شەهید بووە.

بۆزان گوتیشی: ”چەکداری دووەم دوای ئەوەی تەقەی لە ئاوارەیەکی نێو کەمپی مەخموور کردووە و شەهیدی کردووە، لە لایەن هێزەکانەوە کوژراوە“. جەختیشی لەوە کردەوە کە داعش بەهۆی ئەو کینەیەی لە ئەنجامی شکستهێنانی بەرامبەر بە کوردان لە لای دروست بووە، هەوڵ دەدات هەر چۆنێک بێت، زیان بە گەلی کورد و خەڵکی کوردستان بگەیەنێت.