وشداریی لەمەڕ ڕەوشی ناوچەی کوردستانی ئێراق
سکرتێری گشتی بزووتنەوەی گەشەو چاکسازیی ناوچەی کوردستانی ئێراق، ڕەوشی گوزەرانی ئەو ناوچەیەی بە دڵتەزێن ناوبرد.
بە پێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، محەممەد بازیانی سکرتێری گشتی بزووتنەوەی گەشەو چاکسازی ناوچەی کوردستانی ئێراق، بە سومرییە نیوزی وت: بەداخەوە بارودۆخی ئەو ناوچەیە بەرەو ئاراستەیەکی مەترسیدار دەچێتە پێش و ئەگەر بەرپرسانی کورد لەهەمبەر ئەو ڕەوتە هەڵوێست نەگرن ، خەڵکی ئەو ناوچەیە بەرەوڕووی دۆخێکی دڵتەزێن و وێرانکەر دەبن.
بازیانی بەئاماژە بە هۆی بێ هیوایی لەنێو چین و توێژە جۆربەجۆرەکانی کۆمەڵگای هەرێمی کوردستاندا، وتی: خەڵکی ئەو هەرێمە ، لە مافی شارومەندی و یاسایی خۆیان بێ بەشن و بەدژواری ژیان بەسەر دەبەن.
سەرۆکی بزووتنەوەی گەشەو چاکسازیی هەرێمی کوردستانی ئێراق، سیاسەتی هەڵەی دوو پارتی دیموکرات ویەکێتی نیشتمانی بە هۆکاری بارودۆخی نالەباری هەرێم زانی و داوای لە حکومەت کرد ، لە زووترین کاتدا بۆ لەبەین بردن وبەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی دەم و دەزگەکانی سەر بە حکومەت، هەوڵ بدەن.
ناوچەی کوردستانی ئێراق بەرەوڕووی قەیرانێکی بەربڵاوی دراڤییەو سەرباری فرۆشتنی سەربەخۆیانەی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەبازاڕە جیهانییەکان وداهاتەکانی ، چەندین مانگە کە مووچەی فەرمانبەرانی نەداوە.