سه‌رۆکی حکومه‌تی هەرێمی کوردستانی عێراق ده‌چێته به‌غدا
ئه‌مڕۆ 29-8-2016 سه‌رۆکی حکومه‌تی هەرێمی کوردستانی عێراق و وه‌فدێکی یاوه‌ری سه‌ردانی به‌غدا ده‌که‌ن.
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هەرێمی کوردستانی عێراق و وه‌فدێکی یاوه‌ری سه‌ردانی به‌غدا ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حکومه‌تی عێراق کۆده‌بنه‌وه.
وتوشیه‌تی: سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌فدی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق و به‌رپرسانی دیکه‌ی حکومه‌ت کۆده‌بنه‌وه.
شایه‌نی باسه ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران له‌دوای ئه‌و وتانه دێت که دوێنێ 28-8-2016 مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی کارگێڕی یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان رایگه‌یاندو وتی: به‌غدا ئاماژه‌ی وتووێژه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ی تێدا ده‌بینرێت که‌ویستی چاره‌سه‌ری هه‌یه بۆ کێشه‌کان، بۆیه نابێت به گومانه‌وە بچینه به‌غدا.
سەبارەت بەو بابەتانەش کە لە کۆبوونەوە و دیدارەکانی بەڕێز سەرۆک وەزیران لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا گفتوگۆ دەکرێن، وتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە سەردانەکە ئاسایی یە و بابەتی گفتوگۆکانیش بواری ئەمنی و پرۆسەی ئازادکرنەوەی شاری مووسڵ و پەیوەندییەکانی داهاتووی نێوان هەولێر و بەغدا و چەند بابەتێکی دیکەی پەیوەندیدار دەبن.