تشرینی یه‌که‌م 24, 2017 12:59 Asia/Tehran
  • داخوازی سەرۆک کۆماری فەرانسا لە هەولێر و بەغدا

سەرۆک کۆماری فەرانسا داوای لە هەولێر و بەغدا کرد کێشە و ناکۆکییەکانیان وەلانێن و ڕوو کەنە دانوستان وەکوو باشترین ڕێگای چارەسەر کردنی کێشەکان.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵی سومریە نیوز؛ "ئیمانۆیەل ماکرۆن" سەرۆک کۆماری فەرانسا لە وتووێژی تەلوفوونیدا لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی ناوچەی کوردستانی ئێراق، نیگەران و ناڕەزامەندی دەربڕی بەرامبەر بە ئاڵۆزکاوتر بوونی باروودۆخی پێوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

ماکرۆن داوای لە هەولێر و بەغدا کرد خۆ لە شەڕ و پێکدادانی سەربازی دوو بگرن و ڕوو بکەنە وتووێژ و دانوستان وەکوو باشترین ڕێگاچارە بۆ کێشە و گرفتەکانیان.

بارزانیش ماکرۆنی لە دوایین رووداو و گۆرانکارییەکانی ئەمدواییەی نێوان ناوچەی کوردستان و  ئێراق ئاگادار کردەوە.

ماکرۆن پێشتر داکۆکی وڵاتەکەی لە یەکێتی و یەکپارچەیی ئێراق را گەیاندبوو.

وێڕای نەیارەیتیی جیهانی و دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق لەگەڵ بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە ناوچەی کوردستانی ئێراق، کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان بە هۆی سوور و پێداگر بوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێم، ئەم گشتپرسییەیان ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی سێپتەمبەر لە باکووری ئێراق بەڕێوە برد. ئەم گشتپرسییە لە ناوچەگەلێکی باکووری ئێراق لەوان پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، ناوچە ناکۆکی لە سەرەکان لەوان  کەرکووک و خانەقین بەڕێوەچوو.


ئەوە لە کاتێکدایە کە نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی جیهان ئەم کردەوەی بارزانییەیان ئیدانە کرد و سوور و پێداگر بوونیان لە سەر پارێزرانی یەکێتی و یەکپارچەیی خاکی ئێراق ڕااگەیاند.

سەرپەیڤ