نیسان 15, 2018 17:37 Asia/Tehran
  • نوێنەری کۆمەڵەی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق: قەیرانی نوێی لە نێوان بەغدا- هەولێر ڕووی داوە

نوێنەری کۆمەڵەی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لە ڕوودانی قەیرانی نوێی لە نێوان بەغدا-هەولێر دوا بە دوای جێبەجێبوونی یاسای بووجەی گشتی ٢٠١٨ـی عێراق باسیکرد .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کۆرد پریش، زانا سەعید لە وتووێژی رۆژنامەوانی دا وتی: بە دوای جێبەجێبوونی یاسای  پەسەند کراوی بووجەی گشتی ٢٠١٨ـی عێراق و خۆبواردنی هەولێر لە ڕادەستکردنیی داهاتەکانی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە دەوڵەتی فیدراڵ، قەیرانی نوێی لە نێوان لایەنەکان دا ڕوویداوە.

 سعید وتیشی: بە سەرنج لە خۆبواردنی هەولێر لە جیبەجێبوونی یاسای بووجە، دانی مووچەی کارمەندانی هەرێمی  کوردستان کە بەستراوەتەوە بە ڕادەست کردنیی داهاتەکانی هەناردەی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژدا بە بەغدا، بەرەوڕووی گرفت دەبێتەوە . ئەو لە بەغدا داوایکرد کە لە چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە و دوورکردنی ناکۆکییەکان لە ڕسق و رۆژی خەڵکی کوردستان پەلە بکاتە .

سەرپەیڤ