بەرهەم ساڵح: دەنگی بەربڵاوی گەل باشترین ڕێگەی پێشگیری کردن لە گزیکاری لە هەڵبژاردنی ئێراقە
ڕێبەری هاوپەیمانیی بۆ دیمۆکراسی و دادگەری لە هەرێمی کوردستانی ئێراق، پێداگری کرد باشترین ڕێگەی پێشگیری کردن لە گزیکاری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئێراق، ئامادەبوونی بەربڵاو و دەنگی گەل لەم هەڵبژاردنەیە .
بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس، بەرهەم ساڵح لە کۆبوونەوەیەکی تەبلیغاتی دا ، وێڕای بانگکردنی خەڵکی هەرێم بۆ ئامادەبوونی بەربڵاو لە م هەڵبژاردنە، پێداگری کرد کە ئەگەری گزیکاری لەم خولەی هەڵبژاردن زۆر کەمە و باشترین ڕێگەش بۆ پێشگیری لە گزیکاری لەم هەڵبژاردنە ،بەشداری بەربڵاوی خەڵک و دەنگ دانیان لە ڕەوتی دەنگوەرگرتن دایە .
ڕێبەری ڕەوتی سیاسی تازەدامەزراوەی هاوپەیمانی بۆ دیمۆکراسی و دادگەری لە هەرێمی کوردستان وتیشی : دەنگی خەڵک دیاریکەرە و دەسەڵاتدارانی ئێستای هەرێم بۆ پێشگیری لە دەنگدان، بە هێنانەئارای پرسی گزیکاری، هەوڵ دەدەن خەڵک لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردن هیوابڕاو بکەن.