May 13, 2018 09:08 Asia/Tehran
  • تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە شاری کەرکووک

تەقینەوەی ئوتوموبیلێکی بۆمب ڕێژکراو لەشاری کەرکووک لانیکەم پێنج کوژراوی لێ کەوتەوە .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  ئەم تەقینەوەیە  ئێوارەی  ڕۆژی شەممە لە جاددەیەک  لە کەرکووک کە دەنگدەرانی ئێراقی لەوێ تێدەپەڕان،  ڕووی داوە  . 

تاقمی تیرۆریستیی داعش  کە بەرلە هەڵبژاردن، هەڕەشەی  پەلاماری تیرۆریستیان لە ئێراق کرد بوو ، بەرپرسایەت ئەم پەلامارەیان گرتە ئەستۆ.

ئەم تەقینەوە تیرۆریستییە لەحاڵێکدا ڕووی دا کە هێزی  ئاسایشیی ئێراق، ڕۆژی شەممە   چەندین پەلاماری ئەندامانی داعش بۆسەر ناوەندەکانی دەنگدانی پووچەڵ کرد بووەوە  . 

سەرباری  شکستی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق،  .هێشتا ژومارێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم  وڵاتە دان و بەشێوەی پڕژ و بڵاو دەست دەدەنە  هەڵمەتی تیرۆریستی  . 

هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێراق ڕۆژی شەممە  بەڕێوە چوو  . 

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق  دوای کۆتایی هەڵبژاردن لە بەیاننامەیەک  لە خەڵک و هێزی ئاسایشی و دامەزراوەکانی دەوڵەتی و هەموو کەسانێک کە بۆ  سەرکەوتوو بوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم وڵاتە هەوڵیان دا، سوپاسی کرد .

سەرپەیڤ