هونه‌ر دڵه‌کان لێک نزیک ده‌کاته‌وه
له په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتانی جیهان، زیاتر له سیاسه‌ت و ئابوری، بواری ڕۆشنبیری ده‌توانێت ڕۆڵێکی گرێنگ له پته‌وبوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵات‌دا بگێڕێت ، به تایبه‌ت که ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاتانه خاوه‌نی خاڵی هاوبه‌شی وه‌ها بن که بتوانن وه‌ک شانازییه‌ک به ئامرازی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تی نێوان خۆیان ناوی بەرن.
که‌لتوری ئێرانی به که‌لتورێکی ده‌وڵه‌مه‌ند له سه‌ر ئاستی جیهانی داده‌نرێت، ئێران وڵاتێکی خاوه‌ن مێژوو، شارستانیه‌ت، هونه‌ر و ڕۆشنبیری تایبه‌ت به خۆیه که له لایه‌ن گه‌لان و وڵاتانی دیکه‌وه هه‌رده‌م جێی ڕێز بووه.
به هاوکاری کۆنسووڵخانه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی، که‌رنه‌ڤاڵی به‌زم و شایی هونه‌رمه‌ندانی سنه له شاره‌کانی هه‌رێم ده‌ستیان داوه‌ته چالاکی. هه‌نگاوی له‌م شێوه‌یه ده‌توانێت هانده‌ری به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندییه ڕۆشنبیرییه‌کانی نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان بێت.
هونەرمەندانی ئێرانی کە بۆ ناساندنی کەلتوور و هونەری ئێران سەردانی هەرێمی کوردستانی عێراقیان کرد، لە "هۆڵی میدیا"ی هەولێر، بەرنامەی هونەریان بەڕێوەبرد.
ژمارەیەک لە هونەرمەندانی پارێزگای کوردستان بە مەبەستی بەڕێوە بردنی کەرنەڤاڵێکی فەرهەنگی سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد.
ئەم بەرنامە فەرهەنگییە لە ژێر ناوی بەزم و شایی بە مەبەستی پەرەدان بە پەیوەندی نێوان هەر دوولا بەڕێوە دەچێت.
ئەم کەرنەڤاڵە بە بەشداری ۲۰ هونەرمەندی کوردستانی و سەرپەرەشتیی کورش ئەحمەدی، سەرۆکی پەیوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی پارێزگای کوردستان ئەنجام دەبێت.
هونەرمەندانێکی وەکوو کامبیز ئەسەدی، عەلادین نەباتی، فەرید ڕەحیمی، فوئاد پێشوا، فەراز مەعروفی، ئەسعەد وەرمەزیار، زاهید کەریمی، عەدنان قەوامی، ئەسعەد فەریدی و ئیرەج زبەردەست بەشداری ئەم گرووپە هونەرییەیان کردووە.
هونەرمەندانێکی وەکوو کامبیز ئەسەدی، عەلادین نەباتی، فەرید ڕەحیمی، فوئاد پێشوا، فەراز مەعروفی، ئەسعەد وەرمەزیار، زاهید کەریمی، عەدنان قەوامی، ئەسعەد فەریدی و ئیرەج زبەردەست بەشداری ئەم گرووپە هونەرییەیان کردووە.
پێشانگایەکی وێنەی شوێنە گەشتیاری و سرنجڕاکێشەکانی پارێزگای کوردستانی ئێرانیش لەپەراوێزی بەڕێوەچوونی بەرنامەکانی گرووپەفەرهەنگی و هونەرییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەرپا دەکرێ.