ئاب 02, 2018 21:41 Asia/Tehran
  • 10 دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان سوێندی یاساییان خوارد

به‌ ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان و قوباد تاڵه‌بانی‌ جێگری‌ سه‌رۆک وه‌زیران و دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی کوردستان، 10 دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق سوێندی یاساییان خوارد.

له‌ رێوڕه‌سمێکدا به‌ ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستانی عثراق و قوباد تاڵه‌بانی‌ جێگری‌، 10 دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان سوێندی یاساییان خوارد. 

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ژێدەرەکانی ھەرێمی کوردستانی عێراق ،ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 2ی‌ ئابی‌ 2018 له‌ ئاھەنگێکدا به‌ ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان و قوباد تاڵه‌بانی‌ جێگری‌ سه‌رۆک وه‌زیران و دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی کوردستان، 10 دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق سوێندی یاساییان خوارد.

به‌نگین قاسم سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌وباره‌وه‌ رایگه‌یاند که‌ "دادوه‌ره‌کان ئه‌رکێکی قورستریان خراوه‌ته‌ سه‌رشان، هه‌روه‌ک چۆن له‌ رابردوودا له‌ ئه‌رکه‌کانیان به‌ پیشه‌یی و دادگه‌رییانه‌ کاریان کردووه‌ بۆیه‌ له‌ داهاتووش و له‌ ئه‌رکه‌ نوێیه‌که‌یاندا پێویسته‌ به‌ هه‌مان شێواز و به‌بێلایه‌نی کاربۆهه‌رچی زیاترچه‌سپاندنی یاساسه‌روه‌ریی و دادپه‌روه‌ری بکه‌ن،‌ کەدیارە ئه‌مه‌ش له‌ئاراسته‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی ئه‌زموونی هه‌رێمی کوردستان و پرۆسه‌ی دیموکراسی و ئازادی و پاراستنی مافی هاووڵاتییان دایه"‌.

هه‌ر له‌ ئاھەنگەکەدا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق رایگه‌یاند: "له‌ هه‌ر وڵاتێک یاسا سه‌روه‌ر بوو ئه‌و وڵاته‌ پێشکه‌وتن به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، ئه‌مه‌ش بناغه‌یه‌کی گرنگی دروستبوونی پردی متمانه‌یه‌ له‌نێوان وڵاتان".

نێچیرڤان بارزانی‌ جەختی کرد لە سەر ئەوەش کە: بۆ ئەم مەبەستە داوا له‌ دادوه‌رانی نوێی دادگای پێداچوونه‌وه‌ ده‌که‌م به‌ هه‌موو توانایه‌کیان هه‌وڵ بۆ به‌دیهێنانی یاساسه‌روه‌ری و دادپه‌روه‌ری بده‌ن و دیارە ئێمەش وه‌ک ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی کوردستانی عێراق  ئاماده‌ین بۆ هه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوکارییه‌کی دوولایه‌نه‌.

سەرپەیڤ