کانونی دوھەم 15, 2019 22:08 Asia/Tehran
  • زەریف: بروامان بە نیاز پاکی هەرێمی  کوردستانی عێراق هەیە

وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی: تاران بروای بە نیاز پاکی هەرێمی کوردستانی عێراق هەیە و برایانی کوردی عێراقیش هەر ئەم باوەرەیان هەبێت.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران  ئامانج لە سەفەری چەند ڕۆژەی بۆ عێراقی لە چوار چێوەی بە هێزتر  کردنەوەی پێوەندییەکان زانیوە لەگەڵ ئەم وڵاتە دا و وتووێژەکانی خوێ لەگەڵ کاربەدەستانی عێراقی و کوردستانی عێراق بە ئەرێنی تاوتوێکرد.

" محەممەد جەواد زەریف" ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەی چالاکانی ئابووری ئێران و پارێزگای هەولێری  عێراق بە جەختکردنەوە لە سەر گرنگایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ ئێران گوتیشی:  ئێمە لە خەبات دژی ڕژێمی بەعس و دمارگرژی لە تەنیشت یەکتری بووین و خوێنی گەنجەکانی کورد و شیعە و سوننە و مەسیحی و ئێزدی بەیەکەوە  لە پێناو بەرەنگار بوونەوەی زوڵم و دەمارگرژی پەیوەند درا .

 

"نچیروان بارزانی" سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق، سەفەری "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ئەم ناوچەیەی بە نیشانەی مێژووی و ئەرێنی بوونی پێوەندیی دوو لایەن زانیوە.  سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەی چالاکڤانانی ئابووری ئێران و هەولێر، وێڕای بەخێرهاتنی وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی: گەلی ئێران هەمیشە برا و دۆستی خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق بوون. نچیروان بارزانی بەڕاشکاوی گوتی: لە چوارساڵی ڕابردوو هەرێمی کوردستانی عێراق بارودۆخێکی ئەستەمی بەتاقیکردەوە و بەشگە ئێرانییەکان لەم بارودۆخە هاوڕێ ئێمە بوون، بەڵام ئەمڕۆکە بارودۆخی هەرێمی کوردستانی عێراق بەرەو باشتربوون دەڕوات.

"محەممەد جەواد زەریف " وەزیری دەرەوەی ئێران و "مەسعود بارزانی" ڕێبەری پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراق نیوەڕۆی سێشەممە لە هەولێر پێکەوە دیداریان کرد. محەممەد جەواد زەریف و مەسعود بارزانی لەم دیدارە بە دەربڕینی ڕەزامەندی لە پێوەندییەکانی ئێستای هەرێمی  کوردستانی عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران،لە پەرەو گەشەی ئەو، بە تایبەت هاوڕێ لەگەڵ زۆرترکردنەوەی هاوکارییە بازەرگانی و ئابوورییەکان، لە ڕێگای بەشداری و هاوکارییەکانی بازەرگانەکان، سەنعەتکاران و کارخووڵقێنەرانی دوو لایەن ، پشتگرییان کردووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی سەفەرەکەی بۆ هەولێر لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی "ڕوداو" لە وڵامیی پرسیار لەبارەی ئیدعای ئەمدواییەی "دۆناڵد ترەمپ" لەبارەی فرۆشی نەوت لەلایەن کوردەکانەوە بە ئێران گوتی: ئێمە و خەڵکی کورد هەر لە هەزاران ساڵ لەمەو بەر لە تەنیشت یەکتری دابووین و هەروایش دەمێنینەوە، دەوڵەتەکان دەگۆڕدرێن بەڵام ئێمە لە تەنیشت یەکتر دا دەمێنینەوە.

 

زەریف هەروەها جەختیکرد لە سەر گرنگایەتی یەکێتی گەلی عێراق و دەستەڵاتداریەتی نیشتمانی و سەروەری    ئەم وڵاتە و گوتی: ئێران بەردەوام هەوڵ ئەدات لە پێناو بەهێزکردنەوەی پێوەندی لەگەڵ بەغدا و هەولێر لە بوارە جۆر بە جۆرەکانی سیاسی و ئابووری دا.

 

 

سەرپەیڤ