حوزه‌یران 10, 2019 16:37 Asia/Tehran
  • سەرۆكی نوێی هەرێمی كوردستانی عێراق

رۆژی 28ی ئایار پەرلەمانی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی وەكو سەرۆكی هەرێم هەڵبژارد، فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان  بەشداری كۆبونەوەكەی نەكرد‌و دەنگیشی بە هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی نەدا، یەكێتی ئەم هەنگاوەی بەستەوە بەوەی پارتی، رێككەوتنەكەی جێبەجێ نەكردووە‌و هێشتا كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوكی یەكلا نەكردووەتەوە.

دەنگنەدانی یەكێتی بۆ نێچیرڤان بارزانی، پارتی نیگەران كرد، پارتی دەقی رێككەوتنەكەی لەگەڵ یەكێتی بۆ رای گشتی بڵاوكردەوە، ئێستا هەردوولا یەكتری تۆمەتباردەكەن بەوەی رێككەوتنەكەیان پێشێلكردووە.

پێشنیوه‌رۆى  ئەمڕۆ  دووشه‌ممه، 10حوزەیران2019، بە بەشداری دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق،مسعود بارزانی ڕێبەری پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراق و  نوێنەرانی وڵاتان و دیپلۆماتکاران لە هەرێم، سەرکردە سیاسی و کوردستانی و عێراقییەکان، له‌ هۆڵی (سه‌عد عەبدوڵڵا) له‌شاری هه‌ولێرى ،نێچیرڤان بارزانی وەکوو دووەمین سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق سوێندی یاسایی  خوارد.

نێچیرڤان بارزانی لە 28ی ئازاری ڕابردوودا ، بە دەنگی (68) پەرلەمانتار وەکوو سەرۆكی نوێی هەرێمی كوردستانی عێراق هەڵبژێردرا.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی نوێی هەرێمی كوردستانی عێراق سێ تایبەتمەندی هەیە، دەکرێت خۆی سوودی لێوەربگرێت و خەڵکیش سوود لەو تایبەتمەندییانەی نێچیرڤان بارزانی وەربگرن. یەکەم، ئەزموونێکی گەورەی سیاسی و بەڕێوەبردن و سەرکردایەتی هەیە. دووەم، بیرکردنەوە و ڕوانگەیەکی باشی هەیە بۆ بەیەکەوە ژیان و کارکردن و کاری هاوبەش،سێ‌ەم پەیوەندییەکی زۆر چاکی هەیە لەگەڵ سیاسەتوانانی عێراق، دەسەڵاتدارانی وڵاتانی ناوچە و کاربەدەستانی وڵاتانی بیانیدا.  

پێدەچێت بێتوو نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی نوێی هەرێمی كوردستانی عێراق  کار بکات لەسەر بنەمای ئەزموونی خۆی و ئەو بۆچوونە تایبەتەی خۆی و ببێتە  چەتری کۆکەرەوەی لایەن و بۆچوونە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق ، ئەگەر هەنگاوی نا بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان و بە ئاراستەی دروستکردنی سەقامگیریەک کە هەموو هاووڵاتیان لەژێر سایەی ئەو چەترە هەست بە دڵنیایی و گەشەکردن بکەن، دەتوانێت رۆڵێکی گەورەتر و کاریگەرتری هەبێت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان و لە چوار ساڵی داهاتوودا رۆڵێکی باشی دەبێت لە ئاساییکردنەوە و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و دروستکردنی سەقامگیری و دڵنیایی لەنێوان هاووڵاتیان و دەسەڵاتدا". 

 

 

سەرپەیڤ