ئاوارە کوردەکانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان بەشداری هەڵبژاردن دەکەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i371716-ئاوارە_کوردەکانی_نیشتەجێی_هەرێمی_کوردستان_بەشداری_هەڵبژاردن_دەکەن
دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵایەکی پەرلەمانی کوردستان لەبەرژەوەندی هەرێمی کوردستان یەکلاکردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 12, 2019 16:12 Asia/Tehran
  • ئاوارە کوردەکانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان بەشداری هەڵبژاردن دەکەن

دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵایەکی پەرلەمانی کوردستان لەبەرژەوەندی هەرێمی کوردستان یەکلاکردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ سێشەممە دادگای فیدراڵی عێراق چەند بڕگەیەکی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقی ھەڵوەشاندەوە، کە رێگەیان بەئاوارەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکوک، دیالە و سەڵاحەدین نەدەدا بەشداری هەڵبژاردن بکەن.

دادگاکە سکاڵای پەرلەمانی کوردستانی لەسەر یاساکە قبووڵ کرد و ئەو بڕگانەی رێگربوون لەدەنگدانی ئاوارەکانی ئەو پارێزگایانە هەڵوەشاندەوە.

بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی، ئاوارەکانی ئەو پارێزگایانە، کە زۆرینەیان کوردن و لە ھەرێمی کوردستان دەژین، دەتوانن بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی خۆیان بکەن.

لەو بارەوە خەسرەو گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، کە ئەوانیش لەو بارەوە سکاڵایان تۆمارکردووەو دادگاش لەبەرژەوەندی ئەوان بڕیاری داوە، بۆیە پشتگیری دەکەن.

خەسرەو گۆران راشیگەیاند، بەو بڕیارە دەیان هەزار کەس لەناوچە کێشەلەسەرەکان مافی دەنگدانیان بۆ دەگەڕێـتەوە، کە زۆرینەی ئەوانە کوردن‌و دەتوانن دەنگ بدەن.