پێداگریی مەسرور بارزانی لەسەر هاوکاریی لەگەڵ کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سور
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i371792-پێداگریی_مەسرور_بارزانی_لەسەر_هاوکاریی_لەگەڵ_کۆمیتەی_نێودەوڵەتیی_خاچی_سور
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ جێگری سەرۆکی کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سور، سەبارەت بە هاوکاری لەمەڕ چالاکییە مرۆییەکانی ئەو ڕێکخراوە لەسەرتاسەری جیهاندا، وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 14, 2019 04:31 Asia/Tehran
  • پێداگریی مەسرور بارزانی لەسەر هاوکاریی لەگەڵ کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سور

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ جێگری سەرۆکی کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سور، سەبارەت بە هاوکاری لەمەڕ چالاکییە مرۆییەکانی ئەو ڕێکخراوە لەسەرتاسەری جیهاندا، وتووێژی کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان لەگەڵ "جیل کاربۆنی" جێگری سەرۆکی کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سور، دیدار و وتووێژی کرد.

لەو دیدارەدا دوولایەن سەبارەت بە هاوکاری و هاواهەنگیی حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سور، وتووێژیان کردو کاربۆنیش ڕایگەیاند کە ئەو کۆمیتەیە بەیارمەتی و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەنتەرێکی دەرمانی و پزشکیی تایبەتی کەمەندامان لەشاری هەولێر، ساز دەکا.

بارزانیش ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم هاوکاری هەموو گەڵاڵەو پرۆژەکانی ئەو ڕێکخراوە دەکا سەبارەت بە چالاکی و کاروباری مرۆیانە لەسەرتاسەری جیهاندا.