کۆنگرەکەی یەکێتی دواخرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i372988-کۆنگرەکەی_یەکێتی_دواخرا
کۆنگرەی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان بۆ ماوەی دو حەوتە دوا دەخرێت و (٢١)ی ئەم مانگە دەبەسترێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 05, 2019 12:29 Asia/Tehran
  • کۆنگرەکەی یەکێتی دواخرا

کۆنگرەی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان بۆ ماوەی دو حەوتە دوا دەخرێت و (٢١)ی ئەم مانگە دەبەسترێت.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی سبەی، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا بڕیاردرا، کۆنگرەی حیزبەکە بۆ ماوەی دوو حەوتە دوابخرێت و رۆژی (٢١)ی ئەم مانگە ببەسترێت.

میدیاکانی یەکێتی وایان بڵاوکردووەتەوە کە؛ رۆژی نۆی مانگ کۆنفرانسی مەڵبەندەکان ئەنجام دەدرێت و رۆژی  بیست و یەکەمی ھەر ئەم مانگەش  کۆنگرە دەبەسترێت. ئەوەش لەکاتێکدایە کە ئەنجومەنی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لیژنەیەکی باڵایان بۆ چوارەم کۆنگرەی یەکێتی پێکهێناوە و بڕیار وابوو دوای کۆنفرانسی کۆمیتەکان، کۆنفرانسی مەڵبەندەکان ئەنجام بدرێت و رۆژی حەوتەمی ئەم مانگەش  کۆنگرەی چوارەم بەڕێوە بچێت.

وەک لە ڕاپۆرتەکەدا ھاتووە، هەر ئەمڕۆ ژمارەیەک لە ئەندامان و کادێرانی یەکێتی، هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچونی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی، خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان لەبەردەم بینای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی ئەنجامدا و داوایانکرد بەر لە کۆتایی ئەمساڵ کۆنگرەی حیزبەکەیان ببەسترێت.