گه‌شته‌کانی تاران - سلێمانی ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i374850-گه_شته_کانی_تاران_سلێمانی_ده_ستپێده_کاته_وه
بڕیاره‌ له‌ سبه‌ینێوه‌ گه‌شته‌کانی نێوان تاران – سلێمانی به‌پێی خشته‌که‌ی پێشوو ده‌ستپێبکاته‌وه‌.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 09, 2020 09:50 Asia/Tehran
  • گه‌شته‌کانی تاران - سلێمانی ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌

بڕیاره‌ له‌ سبه‌ینێوه‌ گه‌شته‌کانی نێوان تاران – سلێمانی به‌پێی خشته‌که‌ی پێشوو ده‌ستپێبکاته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ دانا محه‌مه‌د لێپرسراوی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی  بە "پی یوو کەی مێدیا " ی رایگه‌یاند، به‌پێی ئاگاداری نامه‌یه‌ک که‌ له‌لایه‌ن هێڵی ئاسمانی ماهانه‌وه‌ بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی نێراوه‌، وا بڕیاره‌ سبه‌ینێ 10/1/2020 گه‌شته‌کانیان له‌نێوان تاران – سلێمانی ده‌ستپێبکه‌نه‌وه‌.

وتیشی: به‌پێی خشته‌ی پێشوو گه‌شته‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بێت , ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای ئه‌وه‌ دێت که‌ دوێنێ 8/1/2020 به‌ بڕیاری حکومه‌تی ئێران  سه‌رجه‌م گه‌شته‌کانی ئێران بۆ سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق راگیرا .