بەشیرحەداد : ناردنی مووچەی فەرمانبەران لە بەغداوە بەردەوام دەبێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i374903-بەشیرحەداد_ناردنی_مووچەی_فەرمانبەران_لە_بەغداوە_بەردەوام_دەبێت
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند کە دڵنیایی دەدەنە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە ناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە بەردەوام دەبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 10, 2020 12:05 Asia/Tehran
  • بەشیرحەداد : ناردنی مووچەی فەرمانبەران لە بەغداوە بەردەوام دەبێت

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند کە دڵنیایی دەدەنە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە ناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە بەردەوام دەبێت.

بەشیر حەداد، جێگری سه‌رۆکی  پەرلەمانی عێراق لەبارەی رەوانەکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە لە نوسینێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبووک بڵاوی کردەوە، "دڵنیایی ده‌ده‌ینه‌ خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت".حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچە پشت بەو پارەیە دەبەستێت کە حکومەتی عێراق مانگانە رەوانەی هەرێمی کوردستانی دەکات کە 522 ملیار دینارە.نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دابەشکردنی مووچە لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و چەند رۆژێک دواکەوتن بە مانای ئەوە نایەت کە مووچە دابەش ناکرێت.وتیشی، "بە دڵنیاییەوە تاوەکو ئێستا هیچ کێشەیەک لە مەسەلەی مووچە لە هەرێمی کوردستاندا نەبووە و به‌بێ کێشه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت".وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی کوردستان پێنجی هه‌موو مانگێک ده‌ستبه‌دابه‌شکردنی مووچه‌ ده‌کات، به‌ڵام تا ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستی به‌دابه‌شکردنی مووچه‌ نه‌کردووه‌.