عادل عەبدولمەھدی گەیشتە ھەولێر
کانونی دوھەم 11, 2020 07:29 Asia/Tehran
عادل عەبدولمەھدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە یاوەری شاندێکی باڵای حکوومەتی عێراق گەیشتە ھەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، لەم سەردانەیدا عەبدولمەھدی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان بارودۆخی ئێستای عێراق و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانی ئێستا تاوتوێ دەکەن.
بڕیاریشە دوای دیدار و گفتوگۆکانی لە ھەولێر، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی سلێمانی بکات و چەند کۆبوونەوەیەک لەوێش ئەنجامبدات.