سەرکردایەتی یەکێـتی وشداری دەداتە سەرۆکی پەرلەمان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i375020-سەرکردایەتی_یەکێـتی_وشداری_دەداتە_سەرۆکی_پەرلەمان
سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئیراق وشداری دەداتە فراکسیۆنەکەی لەپەرلەمانی هەرێم و سەرۆکی پەرلەمان رێواز فایەق، کە یاسایی چاکسازی بەتایبەتی پرسی خانەنشینی پلە باڵاکان بەشێوەیەک بێت لەبەرژەوەندی خەڵک بێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 12, 2020 13:14 Asia/Tehran
  • سەرکردایەتی یەکێـتی وشداری دەداتە سەرۆکی پەرلەمان

سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئیراق وشداری دەداتە فراکسیۆنەکەی لەپەرلەمانی هەرێم و سەرۆکی پەرلەمان رێواز فایەق، کە یاسایی چاکسازی بەتایبەتی پرسی خانەنشینی پلە باڵاکان بەشێوەیەک بێت لەبەرژەوەندی خەڵک بێ.

سەرچاوەیەکی ئاگادارراگەیاند، کە دوای ئەوەی زانیاری درا بەسەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی، چەند پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنەکەیان لەپەرلەمان خەریکی ئەوەن بابەتی خانەنشینی پەرلەمانتارو پلە باڵاکان لەبەرژەوەندی خۆیان دادەتاشن، سەرکردایەتی یەکێـتی هۆشداریدا بەفراکسیۆنەکەیان، کە بەهیچ شێوەیەک ئەم کارە نەکەن.سەرچاوەکە وتیشی: سەرکردایەتی  هۆشداریشی داوە بەدکتۆر رێواس فایەق سەرۆکی پەرلەمان، کە یاساکە بەجۆرێک دەربکەن لەبەرژەوەندی خەڵک بێت نەک لەبەرژەوەندی گیرفانی پەرلەمانتار.ئەمڕۆ  یەک شەممە پەرلەمانی کوردستانی ئیراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسایی چاکسازی لەهەرێمدا کرد، کە لەسەر خانەنشینی پلە باڵاکان کاردانەوەی جۆراوجۆر دروست بووە.