گردوەبوونی بەشێک لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لەبەردەم پەرلەمانی هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i375021-گردوەبوونی_بەشێک_لە_خاوەن_پێداویستییە_تایبەتەکان_لەبەردەم_پەرلەمانی_هەرێمی_کوردستان
بەشێک لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لەبەردەم پەرلەمانی هه ریمی کوردستانی ئیراق گردبونەوە و رایانگەیاند، داوایان لە سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فڕاکسیۆنەکان کردوە موچەی پلەباڵاکان کەمبکرێتەوە و موچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان زیاد بکرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 12, 2020 13:16 Asia/Tehran
  • گردوەبوونی بەشێک لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لەبەردەم پەرلەمانی هەرێمی کوردستان

بەشێک لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لەبەردەم پەرلەمانی هه ریمی کوردستانی ئیراق گردبونەوە و رایانگەیاند، داوایان لە سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فڕاکسیۆنەکان کردوە موچەی پلەباڵاکان کەمبکرێتەوە و موچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان زیاد بکرێت.

لەو بارەیەوە سامان حسێن، سکرتێری یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، ئەوان وەکو ژمارەیەک نوێنەری خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان کە ژمارەیان  200  کەس دەبێت هاتونەتە پەرلەمانی کوردستان و داوایان کردوە سەرۆکی فڕاکسیۆنەکان ببینن.ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ پەرلەمانی هه ریم خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی دەکات و ئەوان هاتون داوا لە پەرلەمان بکەن ئەو بڕە موچەیەی لە پلەباڵاکان دەبڕدرێت بخرێتە سەر موچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و "پێویستە سنورێک بۆ بێڕیزیکردن بە کەم ئەندامان دابنرێت".ئەوەشی خستەڕو، رۆژانە بەبەرچاویانەوە هەزاران تەنکەری نەوت هەناردەی دەرەوە دەکرێت، بەڵام خاوەن پێداویستی تایبەت هەیە ناتوانێت نەوت بکڕێت، "ئێمە پرسیار لە پەرلەمانتاران دەکەین 100 هەزار دینار بەشی چی دەکات، ئەگەر تۆ منداڵەکەت یان کەسێکی خێزانەکەت شەلەل دەماغی بێت یان لەسەر جێگە کەوتبێت".ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بەپێی بەرنامەی کاری کۆبونەوەکە، لەبارەی سێ پرسەوە گفتوگۆ دەکرێت و گرنگترینیان خوێندنەوەی دوەمە بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی له‌خانه‌نشینی موچه‌، ده‌رماڵه‌ و به‌خشین.