نەوەی نوێ: نابێت خانەنشینی پلەباڵاکان بمێنێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i375023-نەوەی_نوێ_نابێت_خانەنشینی_پلەباڵاکان_بمێنێت
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستانی ئیراقیش رایگەیاند، ئەوان لەگەڵ ئەوەدان نابێت خانەنشینی پلەباڵا بمێنێت و پێویست دەکات هەمو بەرپرسەکان لە سەرۆکی هەرێمەوە بۆ فەرمانبەرێکی ئاسایی بە یەک یاسا خانەنشین بکرێن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 12, 2020 14:21 Asia/Tehran
  • نەوەی نوێ: نابێت خانەنشینی پلەباڵاکان بمێنێت

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستانی ئیراقیش رایگەیاند، ئەوان لەگەڵ ئەوەدان نابێت خانەنشینی پلەباڵا بمێنێت و پێویست دەکات هەمو بەرپرسەکان لە سەرۆکی هەرێمەوە بۆ فەرمانبەرێکی ئاسایی بە یەک یاسا خانەنشین بکرێن.

کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە بارەی پڕۆژە یاسای چاکسازی کە بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دوەمی بۆ بکات ئاماژەی بەوەشکردوە، "نابێت چیتر شتێک بەناوی پلەباڵاوە بمێنێت، وەزیر و پەرلەمانتار و مودیر عام و راوێژکار و سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکومەت و جیگرەکەی ھیچیان لە مامۆستا و پێشمەرگە و فەرمانبەرێکی ئاسایی زیاتر نیە و پێویستە ھەمویان بە یەک یاسا خانەنشین بکرێن".

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بەپێی بەرنامەی کاری کۆبونەوەکە، لەبارەی سێ پرسەوە گفتوگۆ دەکرێت و گرنگترینیان خوێندنەوەی دوەمە بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی له‌خانه‌نشینی موچه‌، ده‌رماڵه‌ و به‌خشین.

لە خولی پێشوی پەرلەمانی کوردستاندا بەهۆی ململانێی لایەنە سیاسیەکانەوە نەتوانرا پڕۆژەیاسای چاکسازی تێبپەڕێندرێت، بەڵام لە خولەکەدا پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوڕان کە پڕۆژەکە تێبپەڕێندرێت. بەپێی پڕۆژەیاسای چاکسازی، لیستی موچەی موچەخۆران پاکتاودەکرێت و دەرماڵەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق هاوتا دەکرێت و هەروەها پلە تایبەتەکان بە 15 ساڵ خزمەت و 50 ساڵ تەمەن خانەنشین دەکرێن و ئەنجومەنی راژە دادەمەزرێت.