فرۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا بۆردومانی شه‌نگال ده‌که‌ن
فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا چه‌ند شوێنێکان له‌قه‌زای شه‌نگال بۆردومانکرد، تا ئێستاش زیانه گیانی و مادییه‌کان نه‌زانراون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا به‌چڕیی بۆردومانی باره‌گایه‌کی یه‌کینه‌کانی به‌رخۆدانی شه‌نگال (یه‌به‌شه)یان له دوو گرێی سەر بە ناحیەی سنوونێ کرد.سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن بۆردوومانه‌که زیانی لێکه‌وتوه‌ته‌وه به‌ڵام به‌هۆی چڕیی بۆردوومانه‌که و به‌رده‌وامیه‌که‌ی، تا ئێستا قه‌باره‌ی زیانه‌کان نه‌زانراوه. له‌ماوه‌ی ڕابردوودا تورکیا ئاستی بۆردومانه‌کانی له‌هه‌رێمی کوردستان فراوانکردوه، به‌بیانووی بوونی په‌که‌که فڕۆکه‌کانی ئه‌و وڵاته چه‌ندین جار شه‌نگالیان بۆردوومان کردووه.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراقیش ئاشکرای کرد، پێنج شه‌ڕڤانی یه‌کینه‌کانی به‌رخۆدانی شه‌نگال (یه‌به‌شه) به‌هۆی بۆردومانه‌که‌ی تورکیاوه کوژراون. پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا بۆردومانی ده‌وروبه‌ری قه‌زای شه‌نگالیان کرد و باره‌گایه‌کی یه‌به‌شه‌یان کرده ئامانج، شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق ده‌ڵێت به‌و بۆردومانه پێنج شه‌ڕڤان کوژراون.فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا به‌چڕیی بۆردومانی باره‌گایه‌کی یه‌کینه‌کانی به‌رخۆدانی شه‌نگال (یه‌به‌شه)یان له کۆمەڵگەی دوو گرێی سەر بە ناحیەی سنوونێ کرد.