ئێراق و هەرێمی کوردستان پێویستیان بە بوونی هێزی هاوپەیمانی دژە داعشە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی باڵای سه‌ربازی به‌ریتانیا کۆبووەوە و رایگەیاند، بۆ رووبهڕووبوونهوەی داعش، عێراق و هه‌رێمی کوردستان هێشتا پێویستییان به هاوکاری و پشتگیری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش هه‌یه.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر رۆژی چوارشەممە, نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی باڵای سه‌ربازیی بەریتانیا کۆبووەوە و به‌رده‌وامیی هاوکاریی به‌ریتانیا بۆ عێراق و هه‌رێمی کوردستان دووپاتکرایه‌وه.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ژه‌نه‌ڕال سیر جۆنز لۆریمه‌ر، گه‌وره راوێژکاری سه‌ربازیی به‌ریتانیا بۆ رۆژهه‌ڵاتی نێوەڕاست و نوێنه‌ری سه‌رۆکوه‌زیرانی به‌ریتانیا، به ئاماده‌بوونی باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و جێگرانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و کۆنسوڵی به‌ریتانیا له هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ک له پله‌دارانی سه‌ربازیی به‌ریتانی ئامادەبوون، دۆخی ئه‌منیی عێراق و پێشهات و ئاڵۆزییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی وڵات، تاوتوێ‌کران.
نێچیرڤان بارزانی دووپاتیکرده‌وه "تیرۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش مه‌ترسییه‌کی راسته‌قینه‌یه که هه‌ڕه‌شه له سه‌قامگیریی عێراق و ناوچه‌که ده‌کات و بۆ رووبهڕووبوونهوەیان عێراق و هه‌رێمی کوردستان هێشتا پێویستییان به هاوکاری و پشتگیریی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش هه‌یه".
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا وەک لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هاتووە "په‌ره‌سه‌ندنی جموجۆڵی ئه‌م دواییه‌ی داعش به‌تایبه‌تی له ناوچه‌کانی مادده‌ی ۱۴۰ و گرنگیی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان و رۆڵی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌مباره‌یه‌وه، خاوکردنه‌وه‌ی گرژییه‌کان، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو که تیایدا به‌رده‌وامیی هاوکاریی به‌ریتانیا بۆ عێراق و هه‌رێمی کوردستان دووپاتکرایه‌وه".