یەکێتیو گۆڕان بەکاندیدکردنی شێخ باز بۆ وەزیری سامانەسروشییەکان رازی بوون
یەکێتی نیشتمانی و بزوتنەوەی گۆڕان بەکاندیدکردنی شێخ باز بۆ وەزیری سامانەسروشییەکان رازی بوون، کە ئەو پۆستە پشکی پارتی دیموکراتە لەکابینەی نۆیەم.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی شارپرێس، دوای ئەوەی پارتی پێشنیای کاندیدکردنی شێخ بازی بۆ پۆستی وەزیری سامانەسروشتییەکان کردووە، یەکێتی و گۆڕان رازی بوون.
هەر بەپێی زانیارییەکان دوای رازی بوونی یەکێتی و گۆڕان، پارتی بەنیازە بەم نزیکانە بەفەرمی ناوی شێخ باز بداتە سەرۆکایەتی پەرلەمان، بۆ ئەوەی وەک کاندیدی وەزیری سامانە سروشتییەکان پەسەند بکرێت. پێشتر ئاشتی هەورامی وەزیری سامانەسروشتییەکان بوو، بەڵام پارتی لەکابینەی نوێ کاندیدی نەکردەوەو تائێستاش ئەو پۆستەی پڕنەکردووەتەوەو لەلایەن سەرۆکی حکومەت مەسرور بارزانی پۆستەکە بەرێوەدەبرێت.
شێخ باز، بەرێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کاری سەر بەپارتی دیموکراتە، کە وا باس دەکرێت شارەزاییەکی باشی لەبواری نەوت و وزەدا هەیە و پەیوەندیشی لەگەڵ حکومەتی عێراق باشە.