مەسعود بارزانی داوای شیفای بەپەلەی بۆ ئایەتوڵڵا سیستانی خواست
سەرۆکی پارتی دیموکرای کوردستانی عێراق لە پەیامێکدا بۆ مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق ، داوای چاکبوونەوەی بۆ کرد .
نوسینگەی مەسعود بارزانی لە ئاگاداریەکدا رایگەیاند ، بە دوای ئەنجامدرانی نەشتەرکاری بۆ ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق ، بارزانی لە پەیامێکدا بۆ بنەماڵەی سیستانی ، پەیجۆری باری تەندروستی ئەو بووە .
بارزانی لەم پەیامەدا لە درگای خواوەند داوای چاکبوونەوەی بۆ ئایەتوڵڵا سیستانی خواستووە .
کۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش پەیامێکی ئاراستەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عیراق کرد و تێیدا هیوای تەندروستی بۆ خواست .
لە پەیامەکەی کۆسرەت رەسوڵدا هاتووە "لە هەواڵی تەندروستی جەنابتان دەپرسم و داواکارم لەخوای گەورە شیفای بەخێرتان بداو تەندروستیتان بەرەو باشی بچێ بۆ خزمەتی گەلی عیراق."
ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی دوێنێ پێنجشەممە بەهۆی شکانێک لە رانیدا نەشتەرگەری بۆکرا و دواتر بڵاو کرایەوە کە نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوو بووە.