حکومەتی هەریمی کوردستان رێکارەکان بەرامبەر خۆدزینەوە لە باج و گومرگ توندتر دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i375581-حکومەتی_هەریمی_کوردستان_رێکارەکان_بەرامبەر_خۆدزینەوە_لە_باج_و_گومرگ_توندتر_دەکات
ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە دامەزراوەکانی حکومەت و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بەشێویەکی پیشەییانە و لە چوارچێوەی یاساو رێنماییەکاندا وردبینی تەواو لە ژمێریارییەکانیاندا بکرێت و بەکارهێنانی موڵک وماڵی دەوڵەت و ئوتۆمبێلەکانی حکومەت بۆ بەرژەوەندیی گشتی بێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 23, 2020 11:57 Asia/Tehran
  • حکومەتی هەریمی کوردستان رێکارەکان بەرامبەر خۆدزینەوە لە باج و گومرگ توندتر دەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە دامەزراوەکانی حکومەت و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بەشێویەکی پیشەییانە و لە چوارچێوەی یاساو رێنماییەکاندا وردبینی تەواو لە ژمێریارییەکانیاندا بکرێت و بەکارهێنانی موڵک وماڵی دەوڵەت و ئوتۆمبێلەکانی حکومەت بۆ بەرژەوەندیی گشتی بێت.

روژی چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجامدا، پڕۆژەی پەیڕەوی (پیادەکردنی پیشەی چاودێری و وردبینی ژمێریاریی لە هەرێمی کوردستان) خرایەڕو کە تایبەتە بە پیشەی ژمێریاریی یاسایی کە کاری وردبینی لە بودجەی کۆمپانیاکان دەکەن بە مەبەستی رێکخستنەوەی باج.

سەرۆکی حکومەت، جەختی کردەوە وەک بەشێک لە هێڵە گشتییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و چاکسازیکردن لە داهات و بۆ رێگەگرتن لە خۆدزینەوە لە دانى باج و رەسمی گومرگی کە بەشێکی داهاتی گشتی پێکدێنن، هەروەها لەپێناو گەیشتنی فەرمانگەکانی باج و گومرگ بە زانیاریی دروست سەبارەت بە داهاتی پڕۆژەکانی باجدەران، پێویستە دامەزراوەکانی حکومەت و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بە شێویەکی پیشەییانە و لە چوارچێوەی یاساو رێنماییەکاندا وردبینی تەواو لە ژمێریارییەکانیاندا بکرێت بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابوری لە پێناو ئاسانکاریکردن لە کاروباری باجدا.

ئاماژەی بەوەش کرد؛ دەبێت پەیمانگای باڵای پێگەیاندنی ژمێریار و وردبینانیش بخرێتە سەر وەزارەتی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی، بۆ پێگەیاندنیان بە شێوازێکی ئەکادیمیانە و بەپێی پێوەرە زانستییەکان.

دوای گفتوگۆکردن دەربارەی پڕۆژەی پەیڕەوەکە ، ئەنجومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ پەسەندی کرد.