کۆبونەوەی یەکێتی و یەکگرتو لە سلێمانی دەستی پێ کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i375583-کۆبونەوەی_یەکێتی_و_یەکگرتو_لە_سلێمانی_دەستی_پێ_کرد
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، وەفدێکی بالای یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان، سەردانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیان کردو لە لایەن ژمارەیەک لە ئەندامانی باڵای یەکێتی پێشوازییان لێکرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 23, 2020 12:19 Asia/Tehran
  • کۆبونەوەی یەکێتی و یەکگرتو لە سلێمانی دەستی پێ کرد

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، وەفدێکی بالای یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان، سەردانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیان کردو لە لایەن ژمارەیەک لە ئەندامانی باڵای یەکێتی پێشوازییان لێکرا.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، کۆبونەوەکە بە سەرپەرشتی هەریەک لە کۆسرەت رەسوڵ عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی و سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبونەوەکە رایگەیاندووە: لە کۆبونەوەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و چۆنیەتی گەشەپێدانی ئەو پەیوەندیانە دەخرێتەرو".

هاوکات لەکۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و ئەو پێشهاتانە دەکرێت کە لەئێستادا رودەدەن و باس لە رێکخستنی زیاتری نێو ماڵی کورد دەکرێت بۆ هەر ئەگەرو پێشهاتێک کە بێتە ئاراوە.