بزوتنەوەی گۆڕان: بێکاری یەکێکە لە مەترسیە گەورەکانی کۆمەڵگاکەمان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i375588-بزوتنەوەی_گۆڕان_بێکاری_یەکێکە_لە_مەترسیە_گەورەکانی_کۆمەڵگاکەمان
بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاندووە: بێکاری لە هەرێم یەکێکە لە مەترسیە گەورەکانی کۆمەڵگاکەمان کە دەیان نەخۆشی و کێشەی ئابوری و کۆمەڵایەتی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت." دەشڵێت،" لە هەرێمی کوردستاندا سالانە هەزاران گەنجی دەرچوی زانکۆ و پەیمانگاکان، گەنجانی تر، دەچنە ریزی لەشکری چاوەڕێکردن و بێکاریەوە."
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 23, 2020 12:38 Asia/Tehran
  • بزوتنەوەی گۆڕان: بێکاری یەکێکە لە مەترسیە گەورەکانی کۆمەڵگاکەمان

بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاندووە: بێکاری لە هەرێم یەکێکە لە مەترسیە گەورەکانی کۆمەڵگاکەمان کە دەیان نەخۆشی و کێشەی ئابوری و کۆمەڵایەتی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت." دەشڵێت،" لە هەرێمی کوردستاندا سالانە هەزاران گەنجی دەرچوی زانکۆ و پەیمانگاکان، گەنجانی تر، دەچنە ریزی لەشکری چاوەڕێکردن و بێکاریەوە."

بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاندووە: بێکاری لە هەرێم یەکێکە لە مەترسیە گەورەکانی کۆمەڵگاکەمان کە دەیان نەخۆشی و کێشەی ئابوری و کۆمەڵایەتی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت. لە ڕاگەیاندنەکەدا ھاتووە: لە هەرێمی کوردستاندا سالانە هەزاران گەنجی دەرچوی زانکۆ و پەیمانگاکان، گەنجانی تر، دەچنە ریزی لەشکری چاوەڕێکردن و بێکاریەوە.

لە پەیامی هەفتانەی خۆیدا، بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاندوە،"ناکرێ لە کوردستانی خاوەن داهاتی ژێرزەمینی زۆرەوە، کە موڵکی هەمو هاوڵاتیەکە، ساڵ لە دوای ساڵ گەنجەکانمان و دەرچوانی خوێندنگاکان، لەچاوەڕوانیەکی بێهودەی دامەزراندن و کارکردندا بن." 

بزوتنەوەی گۆڕان هەروەها له پەیامی خوی دا ووتویەتی: لە پرسی یاسای چاکسازیدا لە بوارەکانی موچەو دەرماڵەو خانەنشینی، ئێمە پاڵپشتی هەنگاوەکان بوین بۆ بەدیهێنانی لانی کەمی عەدالەت. سەرباری هەر تێبینیەکیش لەسەر یاساکە، بەڵام گرنگیشە بزانین کە دەبێت لە خاڵێکەوە دەست پێ بکەین، بەتایبەت دوای ساڵانێک لە بەڵێنی بێ کرداری ئەنجامدانی چاکسازی.کەواتە لەم ساتەوەختەوە، ئەتوانین بڵێین هەنگاوێک بەرەو ئاراستەی دروست نراوە. بەڵام گەر تەنها پرسەکە لەم هەنگاوەدا کورت بکرێتەوە، ئەوا نەک هەر پەیامەکەی ناگات و مەبەست ناپێکێت، بەڵکو خودی یاساکەش بە نەزۆکی لەدایک ئەبێت. بۆیە دەبێ بە هیواو ویستێکی بە‌هێزەوە، کار لەسەر هەنگاوەکانی تر بکەین کە پێشتریش ئاماژەمان بە هەندێکی دابو بەتایبەت لە بواری نەوت و دەروازە سنوریەکان و گومرکی نایاسایی دا کە بونەتە هۆی دزین و بەفیڕۆدانی بەشێک لە سامان و داهاتی هاوڵاتیان و نیشتمان.

بزوتنەوەی گۆڕان جەختی لەوەش کردووەتەوە کە،لە وتاری ئەم هەفتەیەدا وەک بزوتنەوەی گۆڕان دەمانەوێت تیشک بخەینە سەر خاڵێکی گرنگ و بناغەیی لە کاری دەوڵەتداریدا، لەپاڵ ئەو تێڕوانین و تێبینیانەمان لەسەر پرسی چاکسازی دا. یەکێک لە پێوەرە دروست و راستەقینەکان بۆ پێناسەکردنی دەوڵەتی هاوڵاتی و حکومەتی خزمەتگوزار و ئاستی پەیوەست بون بە کێشەکانی نێو کۆمەڵگاوە، پرسی فەراهەم کردن و دۆزینەوەی هەلی کارە بۆ گەنجانی بێکار. هەر کابینەیەک بۆ ئەوەی ئاستی سەرکەوتنی خۆی پێشانی هاوڵاتیان بدات و کارنامەی خۆی بخاتە بەردەستیان، دەبێت رایبگەیەنێت کە چ نەخشەیەکی هەیە بۆ پەیداکردنی دەرفەتی کار بۆ بێکاران، چ پلانێکی هەیە بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بێکاری. بێکاری یەکێکە لە نەخۆشیە ئابوریە کوشندەو مەترسیدارەکان لە جیهاندا، وڵاتان ئاستی سەرکەوتنی خۆیان لە بەڕێوەبردندا ئەبیننەوە کە تاچەند ئەتوانن دەرفەتی کار بۆ گەنج و بێکارەکان دەستەبەر بکەن و تاچەند رێژەی بێکاری دەهێننە خوارەوە.