نەگەیشتنە رێککەوتن کۆبوونەوەی ھەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی یەکێتی دواخستووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i375897-نەگەیشتنە_رێککەوتن_کۆبوونەوەی_ھەنجومەنی_سەرکردایەتی_گشتی_یەکێتی_دواخستووە
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئیراق بۆ سەرەتای هەفتەی ئایندە دواخرا، ئەوەش بەهۆی نەگەیشتنە رێککەوتنی کۆتایی
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 29, 2020 12:37 Asia/Tehran
  • نەگەیشتنە رێککەوتن کۆبوونەوەی ھەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی یەکێتی دواخستووە

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئیراق بۆ سەرەتای هەفتەی ئایندە دواخرا، ئەوەش بەهۆی نەگەیشتنە رێککەوتنی کۆتایی

بڕیاربوو ئەمڕۆ چوار شەممە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی لە سلێمانی بەڕێوەبچێت، بەڵام بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەکی ئاگادار، لەسەر چەند پرسێک رێککەوتنی کۆتایی نەکراوە.هەر بەپێی زانیارییەکان، مشتومڕ لەنێوان سەرکردەکانی یەکێتی لەسەر ئەو پرسانە هەیە، کە پەیوەندی بەداڕشتنەوەی هەیکەلییەتی یەکێتی هەیەو بەو هۆیەشەوە نەتوانراوە رێککەوتن بکرێت، بۆیە کۆبوونەوەکە بۆ رۆژی شەممە دواخراوە.مانگی 12ی رابردوو یەکێتی نیشتمانی کۆنگرەی چوارەمی ئەنجامداو سەرکردایەتییەکی نوێی هەڵبژاردو بڕیارە ئەو سەرکردایەتییەش پەیڕەوی ناوخۆ هەموار بکاتەوەو هەیکەلییەتی حیزبەکە دابڕێژێتەوە.پێشتریش مستەفا چاوڕەش، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی گشتی یەکێتی رایگەیاندبوو، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی گشتی یەکێتی دواخرا بۆ رۆژی شەممە 1-2-2020 تا دوا پێداچوونەوە بە پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی بکرێت، لەڕووی تەکنیکیشەوە ئامادەبکرێت بۆ گفتوگۆکردن و پەسەندکردن لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی گشتی.ئەندامێکی ئەنجوومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانیش ئاشکرایکرد، پڕۆژە هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی بەرەو کۆتایی دەچێت، هەروەها لەنێو ئەنجوومەنیش پۆستێکی نوێ دانراوە، کە ئەویش پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێرییە.سەرچاوەکە وتیشی: هەر بەپێی پەیڕەوە ئامادەکراوەکە، یەکێتی پۆستی سەرۆکی دەبێت، کە بەرهەم ساڵح ئەو پۆستە وەردەگرێت.باسی لەوەش کرد، سەرۆکی یەکێتی دوو جێگری دەبێت، بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگریش ناوی ئەو کەسانە دێت، کە بریتین لە (لاهور شێخ جەنگی، رەفعەت عەبدوڵڵا، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، بافڵ تاڵەبانی.