حکومەتى هەرێم (1000) گەڵاڵە لە سەرانسەرى هەرێم رادەگەیەنێ
حکومەتى هەرێمی کوردستانی ئیراق بەنیازە (1000) پڕۆژە لەسەرانسەى رابگەیەنێت و وەبەرهێنەرانی سلێمانى و هەڵەبجەش پڕۆژەیەکی (18) خاڵییان پێشکەش بە حکوومەت کردوە.
مەلا یاسین، وتەبێژى یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان رایگەیاند: لە کۆبونەوەکەى حکومەتی هەرێمی کوردستان کە وەبەرهێنەرانیش بانگێشت کرابون، وەک وەبەرهێنەرانی سنورى پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین بەشداریمان کردوە. وتیشی: "حکومەتى هەرێمی کوردستان کار بۆ ئەوە دەکات هەزار پڕۆژە لە سەرانسەرى کوردستان رابگەیەنێت".
مەلا یاسین، رونیکردەوە: بۆ ئاگادار کردنەوەى حکومەتی هەرێم لەو کێشە و گیروگرفتانەى لەمپەڕەن لەبەردەم بوژاندنەوەى ئابورى هەرێمی کوردستان، وەک یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان لە سنورى سلێمانی و هەڵەبجە پڕۆژەیەکی (18) خاڵیمان پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران کردوە.
ئەوەشی خستەرو: ئەگەر بەشێوازێکی دادپەروەرانە ئیش لەسەر ئەو پڕۆژە (18) خاڵیە بکرێت پرۆژە ئابورییەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانی و هەڵەبجە بوژاندنەوەى باش بەخۆیەوە دەبینێت .