یه‌کێتی چه‌ند ئۆرگانێکی نوێ داده‌مه‌زرێنێت
کانونی دوھەم 30, 2020 04:58 Asia/Tehran
به‌پێی په‌یڕه‌وی هه‌موارکراوی کۆنگره‌ی چواره‌می یه‌کێتی، چه‌ند ئۆرگانێکی نوێ دروست ده‌کرێت و گرفتی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی مه‌کته‌به‌کانی له په‌یڕه‌ودا چاره‌سه‌رده‌کرێت و 7 ماده‌ش بۆ په‌یڕه‌و زیاد کراوه.
زوبێر عوسمان ئه‌ندامی لیژنه‌ی هه‌موارکردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌کێتی تایبه‌ت به PUKmediaی ڕاگه‌یاند: په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌کێتی له 77 ماده و 9 به‌ش پێکهاتووه و پێشنیار کراوه و ئه‌مه دوا بڕیار نییه، دواتر ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی دوابڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات، ڕه‌نگه ماده‌یه‌ک که‌م بکات یان چه‌ند ماده‌یه‌کی تر زیاد بکات .
وتیشی: ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی مه‌کته‌به‌کان له‌په‌یڕه‌ودا جێگه‌ی کراوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها یه‌کێتی به‌پێی په‌یڕه‌وی هه‌موارکراو چه‌ند ئۆرگانێکی نوێ دروستده‌کات و ئه‌ندامی ئۆرگانیان بۆ داده‌ندرێت.