گفتوگۆی مەسعوود بارزانی و نێردراوی تایبەتی پووتین لەبارەی کوردی سووریا
مەسعود بارزانی پێشوازی لە میخاییل بۆگدانۆڤ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و جێگری وەزیری دەروەی ڕووسیا و شاندێکی یاوەری کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سەلاحەددین ، ئەو شاندە پێکهاتبوو لە ماکسیم ماکسیمۆڤ باڵوێزی ڕووسیا لە عێراق و ئۆلێگ لێڤین کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر و ژمارەیەک لە دیپلۆماتکار و بەرپرسانی کۆمپانیای گازپڕۆمی ڕووسیایی.
لە دیدارەکەدا نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا وێڕای جەخت کردنەوە لە پەیوەندییە مێژووییەکانی گەلی ڕووسیا و گەلی کوردستان و ڕۆڵی خانەوادەی بارزانی لەو پەیوەندییەدا، بارزانیشی وەک دۆستێکی مەزنی گەلی ڕووسیا وەسف کرد.
نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا پێزانینیشی بۆ سەقامگیری و پێگەی هەرێمی کوردستان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەبوو و ویستی وڵاتەکەیشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەردوولا نیشان دا.