وەگەڕخستنی کارگوزاری سندوقی زەمانەت و دەستەبەری هەناردەکردن لە سلێمانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i375949-وەگەڕخستنی_کارگوزاری_سندوقی_زەمانەت_و_دەستەبەری_هەناردەکردن_لە_سلێمانی
ڕاوێژکاری بازرگانی ئێران لە عێڕاق هەواڵی دا لە وەگەڕخستنی کارگوزاری سەندوقی زەمانەتی هەناردەکردنی ئێران لە داهاتوویەکی نێزیک لە سلێمانی لە هەرێمی کورستان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 30, 2020 12:22 Asia/Tehran
  • وەگەڕخستنی کارگوزاری سندوقی زەمانەت و دەستەبەری هەناردەکردن لە سلێمانی

ڕاوێژکاری بازرگانی ئێران لە عێڕاق هەواڵی دا لە وەگەڕخستنی کارگوزاری سەندوقی زەمانەتی هەناردەکردنی ئێران لە داهاتوویەکی نێزیک لە سلێمانی لە هەرێمی کورستان .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر ناسر بیهزاد وتی: هەبوونی فرەتر لە پانسەدکیلومەتر سنووری هاوبەشی ئێران لەگەڵ سلێمانی ، دوو تێپەڕگەی ڕەسمی سنووری باشماخ وپەرویز خان وئیقباڵ کاڵاکانی ئێرانی لەم ناوچە، بارستای جی پاڵپشتی بۆ گەشەی چالاکیەکانی بازرگانی دوو وڵات دەبێت. ناوبراو بە ئاماژەدان بە مەکە لە حاڵی حازر نێویەک لە کاڵاکانی بەردەم لە بازاڕی سلێمانی ، بەرهەمی ئێرانیە ، ڕایگەیاند: مادەی خواردەمەنی ، فەرش وموکێت، بەرهەمی پلاستێکی ، مەکینە ،کەل وپەلی بیناسازی ، کەل وپەلی کشت وکاڵیی، وخزمەت گوزاری تەکنیکی ئەندازیاری بە تایبەت لە بەشی ڕیگاوبان وگواستنەوە، کردنەوەی بینا وگەڵاڵەێژی شاری وەکوو سەرەتیەکان وئەولەویەتی گرینگی هاوکاری کۆمپانیە ئێرانیەکان لەم بازاڕە  سەرنجی پێدەدرێت. بێهزاد وتی: بەدی هاتنی ناوچەی سەنعەتی لە سلێمانی بۆ بەدی هێنانی بەرهەمەکانی خۆماڵیی لە بەرنامەیەکی پێنج ساڵان لە لایەن هەرێمی کوردستانی عێراقەوە پێ وشوێن دەگیردرێت و١٠٠ پڕۆژەی سەرمایە نانەوە بۆ بە دی هێنانی یەکەی بەرهەم هێنانی بەرهەمەکانی خواردەمەنی ، دەرمانی ، بینایی ، جل وبەرگ ، چەرم، پیشەسازی کارەبایی ، کەل وپەلی تاقیکاری، هۆتێل دروست کردن ، پارکی ئاوی، خزمەت گوزاری شاریی، کترینگ و دامەزرانی ناوەندەکانی دەرمانی پسپۆڕی دڵ وئورتوپید خەرێکی ئەنجام بوونە.