حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شارومەندانی ویست سەردانی چین نەکەن
وەزاڕەتی نێوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پەیامێکدا لە شارومەندانی هەرێمی ویست بۆ رێگرتن لە توشبوون بە ڤایر‌وسی کرۆنا سەردانی چین نەکەن .
وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، چه‌ند بڕیارێکی بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنا له هه‌رێم ده‌رکرد و بڕیاریشیدا هاتنی گهشیارانی چینی بۆ هه‌رێمی کوردستان له ته‌واوی ده‌روازه سنوورییه‌کان قه‌ده‌غه بکرێت.
له نووسراوێکدا که واژووی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی له‌سه‌ره تیایدا هاتووه: "به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێمان دراوه و له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان و بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی کرۆنا له هه‌رێمی کوردستان و عیراق چه‌ند بڕیارێکمان ده‌رکرد".
پێشتر وەزاڕەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایر‌وسی کرۆنا لە هەرێم نەبینراوە .