وڵامی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق بە نامەی هاوپێوەند بە سێ کێشەی هەرێم
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i376131-وڵامی_سەرۆکوەزیرانی_نوێی_عێراق_بە_نامەی_هاوپێوەند_بە_سێ_کێشەی_هەرێم
یەکێک لە ئەندامانی کوردی پەرلەمانی عێراق جەختی کردەوە سەرۆک وەزیرانی نوێی ئەم وڵاتە گوتویەتی چارەسەریی هەندێ لە کێشە و گرفتەکانی تایبەت بە هەرێمی کوردستان لە سەرووی کارەکانی ئەودا دەبێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 03, 2020 04:54 Asia/Tehran
  • وڵامی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق بە نامەی هاوپێوەند بە سێ کێشەی هەرێم

یەکێک لە ئەندامانی کوردی پەرلەمانی عێراق جەختی کردەوە سەرۆک وەزیرانی نوێی ئەم وڵاتە گوتویەتی چارەسەریی هەندێ لە کێشە و گرفتەکانی تایبەت بە هەرێمی کوردستان لە سەرووی کارەکانی ئەودا دەبێ .

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، ئەحمەد حاجی رەشید ، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی  عێراق لە دیمانەیەکدا لە گەڵ هەواڵدەریی فەرمیی عێراق ئاشکرای کرد محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق وڵامی نامەیەکی  لە بارەی هەندێ کێشە و گرفتی هەرێم داوەتەوە .

 ئەحمەد حاجی رەشید گوتی : عەلاوی وڵامی نامەیکی داوەتەوە کە سێ رۆژ بەر لە راسپێردرانی بۆ پێکهێنانی کابینە بۆ ئەو نێردرا و هەڵگری پێشنیار و داوای یەک لاکردنەوەی کێشەی موچەی کارمەندانی هەرێم ، ناردنی شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم و گۆڕینی هێزی پێشمەرگە بۆ بەشێک لەپێکهاتەی بەرگریی فێدڕاڵ بوو .

 سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی لە پەرلەمانی عێراق گوتوویەتی عەلاوی لە وڵامی ئەم نامەیەدا رایگەیاند ئەو دۆسیانە لە ئەولەویەتەکانی ئەون ، زۆر بەجێن و پێیان ڕادەگەم .

بە وتەی ئەحمەد حاجی رەشید ، 15 کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە رەوت و لایەنی جیاجیای کوردستانی خەریکی لێکدانەوەی بابەتی دانوستان لە گەڵ  سەرۆک وەزیرانی نوێن.