سەرۆکی هەرێم یاسای چاکسازی پەسەند کرد
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان یاسای چاکسازی په‌سه‌ند کرد، به‌مه‌ش ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌بێت رێنمایی بۆ جێبه‌جێ کردنی یاسایه‌که دەربکات.
دووشه‌ممه 3ی شوباتی 2020، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، یاسای چاکسازیی په‌سه‌ند کرد که له 20ـی کانوونی دووه‌می رابردوو، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستانەوە ره‌وانه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان کرابوو.یاسای چاکسازی له خانه‌نشینی مووچه، ده‌رماڵه، به‌خشین و ئیمتیازاته‌کانی تر، یه‌کێک بوو له‌و پڕۆژه‌یاسایانه‌ی له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه له ناوه‌ڕاستی مانگی کانوونی یه‌که‌می 2019 ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان کرابوو، دوای گفتوگۆیه‌کی زۆر په‌رله‌مانی کوردستان به ده‌نگی 89 ئه‌ندام، یاسایه‌که‌ی په‌سه‌ند کرد.یاسایه‌که له 20 ماده پێکهاتووه، به په‌سه‌ند کردنیشی پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی کوردستانی، راسته‌وخۆ ده‌چێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه.