سەرۆکى هەرێم لەگەڵ وەزیرى دەرەوە و بەرگریى بەلژیک کۆ بوویەوە
شوبات 04, 2020 04:19 Asia/Tehran
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە فیلیپ گۆڤین وەزیرى دەرەوە و بەرگریى بەلژیک کرد
لە کۆبونەوەکەدا دەربارەى کێشەکانى هەولێر ـ بەغدا، سەرۆکى هەرێمى کوردستان دوپاتی کردەوە کە هەرێمى کوردستان خوازیارە هەموو کێشەکانى لەگەڵ عێراق لەسەر بنەماى دەستور چارەسەر بکات و دەیەوێت فاکتەرى ئارامى و سەقامگیرى بێت لە ناوچەکە، هەروەها پشتگیریى هەرێمى کوردستانى بۆ داواى خۆپیشاندەرانى عێراق لە ژیانێکى باشتر و خزمەتگوزارییەکان، دوپات کردەوە.
لاى خۆیەوە وەزیرى دەرەوە و بەرگریى بەلژیک ئارامى و سەقامگیریى عێراق و هەرێمى کوردستان و ناوچەکەى بە جێى بایەخى بەلژیک لە قەڵەم دا و ستایشى ڕۆڵى هەرێمى کوردستانى لە شەڕى دژى تیرۆر و هەوڵەکانى لەپێناو سەقامگیرى و هێورکردنەوەى گرژییەکاندا و پێکەوەژیان و لێبوردەیى لە هەرێمى کوردستان کرد.